Cold.3

1.3K 225 167
                                    




Vote🌷.




جولیا سەیری جۆنگکووکی ئەکرد
کە چۆن دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا بۆ ساردی
ئەو چیتر پشیلە بچووکەکەی خۆشناوێت؟
جۆنگکووک خەندەیەکی بەڕووی ڕیتایا کرد
و جولیای ڕاکێشایە سووچێک
بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکات

جۆنگکووک « چی هەیە جولیا؟ »

جولیا دەنگی دەرنەدەهات
بەهۆی ئەو گریانەی گەرووی گرتبووو
وەکو ئەوەی بییەوێت بیخنکێنێت
هەوڵی ئەدا خۆی ئارام بکاتەوە
کچە بچوکەکەی جیۆن جۆنگکووک چیتر غیرە ئەکات
ئەو ئێستا ئەو منداڵە نییە
کە نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە
نەیدەزانی ماچ چییە
کاتێک شەوێکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەر برد.

جولیا « د-دایۆون بە تەنهایە لە ماڵەوە...
کـ-کـ-کات درەنگ بووە
با بگەڕێنەوە»

جۆنگکووک بە شێوەییەک وەڵامی داییەوە
کە هەرگیز لە پێشبینییەکانی جولیادا نەبوو

جۆنگکووک « تۆ بگەڕێوە جولیا
شەرمە ڕیتا بەجێ بهێڵم
لەوانەیە ئەمشەو لێرە بمێنمەوە »

جولیا تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاند
ئەو چی پێ دەکرێت؟
ئێستا وا هەست ئەکات کە چیتر گرنگ نییە
بۆ هاوسەرەکەی
تەنانەت گەر شەڕیشیان بکردبایە
لێک زوویر بایەن
هەرگیز جۆنگکووک و جولیا لەسەر جێگاییەکی جیاواز نەخەوتوون
بۆچی جۆنگکووک جولیا بە تەنها بەجێ ئەهێڵێت.
لەبەر کچێکی تر؟

جولیا لەگەڵ بامبام گەڕایەوە
تەواوی ڕێگاکە سەری بە جامەکەوە دابوو
وە بە بێدەنگی فرمێسکی ئەڕشت
ڕێگەی نەدەدا بامبام هەستی پێبکات
هەرزوو ئەیسڕییەوە.

بەڵام لوتە سوورەکانی نەی ئەشاردەوە
بامبام بە نیگەرانییەوە نیگایەکی بە جولیا دا
ڕوومەت و لوتە سووروکەی بینی
کە ئاماژەیە بەوەی ماوەیەکە ئەگریت
ئەویش سەرسام بوو
چوونکە جۆنگکووکی پێشتر هەرگیز ڕێگەی نەداوە
کە جولیا بە تەنها لەگەڵ نێرێکدا بێت
تەنانەت بۆ چرکەیەکیش
بێ جیاوازی، بە ئامۆزاکانی خۆشییەوە

بامبام « جولیا شتێکت دەتەوێت بۆت بکڕم؟
دەڕۆم تا مارکێتێک »

ئۆتۆمبێلەکەی لەپێش مارکێتێک وەستاند
جولیا سەیرێکی بامبامی کرد
پێی وانەبوو پێویستی بە هیچ بێت
تەنها سەری بە نەخێر جوڵاند

بامبام ڕۆشتە نێو مارکێتەکەوە
ماوەییەکی پێچوو
جولیا بۆ ئەوەی هەناسەییەک هەڵمژێت
جامی ئۆتۆمبێلەکەی دادایەوە
بارانێکی کەم ئەباری
شنەبایەکی سارد بەر قژە نەرمەکەی ئەکەوت
گوێی لە چەند دەنگە دەنگێک بوو
لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەیان

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now