دەستپێکردن
_________جۆنگکووک بە نەرمی چاوەکانی کردەوە
هەستی بە ئازارێک کرد لە پشتیدا
وەکو ئەوەی ماوەیەکی زۆرە خەوتبێـــت
کاتێک هەموو شتی بیر هاتەوە
خێرا لەنێو جێگاکەی هەستا
پشتـــی تەقی
کە جەستەی ئارام کردەوە
ئەو کانۆلایەی بە دەستیەوە بوو
لە چــــرکەیەکدا لایبردجۆنگکووک : من تۆ ئەکـــوژم بامبام!
سوێند ئەخۆم ئەتکوژم شتێکـــت کردبێـــت!
سوێند ئەخۆم کۆتا چرکەکانی ژیانتە جولیاکەم شتێکـــی بەسەردا هاتبـــێت...کاتێک گەیشتە پێش ژوورەکەی جولیا
بینـــی وەکو فریشتـــەیەک خەوتووە
ئەمە دڵـــی ئارام کردەوە
جولیەتیش لەلای بوو
خەریکی پاککردنەوەی لای دەمی جولیا بوو
کە سەرچەفەکەی زەرد بوو
دیارە کە ڕشاوەتەوە!
زۆر ترسا
خێـــرا ڕۆیشتە ژوورەوە
جولیەت بە بینینی جۆنگکووک
خەندەیەکی نەرمی کردجۆنگکووک : جولیا سەیربکە کـــێ هات
جولیەت لەگەڵ جولیای خەوتوو قسەی ئەکرد
جۆنگکووک بە نەرمی لێی نزیک بوویەوە
فرمێسکێک کەوتە سەر ڕوومەتەکانی
کاتێک سەرە کەچەڵەکەی جولیای بینی
قـــژی جولیا کە یەکێک بوو لە گرنگترین شتەکانی ژیانی
بە تەواوەتی نەماوەجولیەت : جۆنگکووک کوڕەکەم جولیا نەشتەرگەری بۆ ~~~
ڕێگەی نەدا قسەکەی تەواو بکات
بە توڕەیی هاواری کرد بەسەریداجۆنگکووک : لێرە بڕۆ!
لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت
دەستە سپی هەڵگەڕاوەکەی جولیای گرت
چەندین ئامێری سەیر لەسەر سەری و جەستەی بووجۆنگکووک : پشیـــلە بچووکەکەم؟
بۆچی بەبێ پرسی من قژت بڕیوە؟
ئەزانـــی ئەمە سزایەکی قورسی لەدوایە؟دەستی جولیای بە ڕومەتییەوە نوساند
دەستی وەک بەفر سارد بوو
فرمێسکی جۆنگکووک بە دەستی جولیا هاتە خوارەوەجۆنگکووک : تۆ بەس چاوەکانـــت بکەرەوە
بزانە من چ سزایەکت ئەدەم جولیا!
چۆن لە خۆتەوە کارێک ئەکەیـــت بەبێ پرسی من؟
هممموەکو شێت لەگەڵ جولیایە قسەی ئەکرد
سەری لەسەر دەستی جولیا دانا
وە بە هێمـــنی چاوەکانــی داخست
خەو بردییەوە
وەکو ئەوەی ماوەیەکی زۆرە نەخەوتبــێت.*****
بامبام لە پەنجەرەکەوە سەیری ژوورەوەی کرد
خەندەیەکی کرد بەو دیمەنەی بیـــنی
سپاسی خوای ئەکرد
کە جولیای لە خێزانەکەی کەم نەکرد
ئەوی گەڕاندەوە بۆ هاوسەر و کوڕەکەی و هەمووان
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2✔️
Romanceجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...