Live & dies?.14

920 183 131
                                    





« سەرەتا بمبورن دکتۆر نیم و لە نەشتەرگەری نازانم گەر هەڵەییەک لەم بەشە هەبێت🦦 »

دەستپێکردن
________

« دکتۆر دڵـــی وەستا »

« ئامێری کارەبایی بهـــێنن!!! دەی خێرا »

« ٢٠ پلە »

« لێدانی دڵـــی نەگەڕایەوە »

« ٥٠ پلە! »

« بێســـودە. »

« ١٠٠ پلە »

« بەداخـــەوە... »

دەستی هەڵگـــرت
پزیشکەکە سەیری جولیای کرد
کاتێـــک بەتەما بوون پەڕۆی سپی بەسەر ڕوخساریدا بدەن
هەستێـــک لە ناخی ئەیوت کە مەوەستە
هەستــێک!!
ئامادە نەبوو دەست هەڵگرێــــت

پزیشک « سـ سەدو بیست پلە »

پەرستارەکە بە شۆکەوە سەیری کرد

« خێراااا!!!! »

ئامێرەکەی هێناا
دوای ئەوەی بۆ دوو جار لە جەستەی جولیای دا
هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە کە دڵی دەستی کردەوە بە لێدان


******

زیاتر لە ٤ کاتژمێـــر تێپەڕیوە
بەسەر ئەو چرکەیەی جولیایان بردە ژووری نەشتەرگەری
ژووری مان و نەمانی!
هێشتا نەزانراوە
کە جەستە ساردەکەی لێرە دێتە دەرەوە
یان جەستە گەرمەکەی
هیوای هەمووان دێتە دەرەوە
بامبام پەرداخێک ئاو و پانککەیکێکی بۆ جولیەت هێنا
کە تا ئێستا نزا ئەکات بۆ جولیا
دەستی لەسەر شانەکانـــی دانا

بامبام : پورە جولیەت
تکایە ئەمە بخۆرەوە...

جولیەت فرمێسکێکی نوێ لە چاوەکانـــی کەوت
سەری بە نەخــێر جوڵاند

جولیەت : نامەوێت هیچ بخۆم هەتاوەکو جولیاکەم دێتە دەرەوە
کچـــەکەم لە ژوورەوەیە
ماوەیـــەکی زۆرە هیچـــی نەخواردووە و برسییە
چۆن بتوانم من شتێک بخۆم؟

بامبام بە قسەکانی جولیەت دڵگران بوو
لەبەرامبەری لەسەر ئەژنۆکانـــی دانیشت

بامبام : پورە جولیـــەت... جولیا زۆر باش ئەبـــێت
بەڵێن بـــێت
ئەو بە تەندروستی بەبێ ئەو دڵۆپە خوێنەی سەر مێشکی دێتـــە دەرەوە
وە توڕە ئەبێت گەر بزانێت تۆ هـــیچت نەخواردووە لەبەر ئەو
بە ڕوخسارە کیوت و توڕەکەیەوە ئەڵێت
« دایکـــە بۆچی لەبەر من خۆت برسی ئەکەیت؟ »

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now