ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌16✥

1.5K 276 322
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



AUTHOR POV









ڕۆژێکی گەورە و شاهانەیە


ڕۆژێکە کە شازادەی شانیشین تیایدا ئەبێت بەپاشا و فەرمان ڕەوا


ساتێک کە چەندین ساڵە بە سەختی و قورسیەوە هەوڵی بۆی داوە


هەست بە شڵەژانێکی کەم ئاکات لە ناخیا

بەڵام بێ هەستی دڵ و گیانی هەرگیز ڕێگەی پێنادات
ئەم هەستەی بەدەرکەون

تەنها لە ناخیدا ئەیانشارێتەوە!


یۆرین کە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوە گێلاسیەکانیەوە بوو
کۆتا دووگمەی کراسەکەی بۆ داخست و کەمێک لێی دوورکەوتەوە

جلەکانی تەواو شاهانە بوون

بە چاوە گەش و گەورەکانیەوە ماوەیەک لێی ڕوانی

ئەوەی بەرامبەریشی وەک سەهۆڵێکی سارد و بێ هەست لێی ئەڕوانی

ئەو سەیرکردنانە تەنها لە هیوای یۆرینیان ئەوەراند

هیوایەک بۆ کردنەوەی دڵی ئەوەی بەرامبەری

بەڵام هێشتان وەک گەوجێک لە ناخی دڵیەوە دەنگێک
قسەئەکات و ئەڵێ مەوەستە و هەوڵ بدە



مەوەستە تا بەدەستی نەهێنی!


بە میهرەبانیەوە ماوەیەک لێی ڕووانی وتی

" خزمەتکارەکان پێمیان وت کە خوانی بەیانی لەگەڵ دەسەڵاتداران ئەخۆیت
بۆ ئەمەش ماوەیەکی دەوێت تا هەمووان ئامادە ئەبن بۆیە سووکە ژەمێکم بۆ ئامادەکردیت بە دەستەکانی خۆم!"


لەکەڵ قسەکردنیدا تایهیۆنگ لای کردەوە و
چەند خواردنێکی ڕازاوەی بینی


ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜWhere stories live. Discover now