YEORIN POV
لە جوانی ئەم کتێبخانە گەورەیە نقوم بووم!!
لێوەکانم بەهۆی بینینی ئەو هەموو کتێبەوە تا لای گوێەکانم هاتوون
کتێبم خۆشدەوێت نەخێر ئاشقیانم!!!کتێب وەک هاوڕێیکە بۆم لە کاتی تەنیاییدا
لەکاتێکدا هاوتەمەنەکانم لە دەرەوە یاریان ئەکرد من کتێبم ئەخوێندەوە
لە تەمەنی هەرزەکاریم دا کە تەمەنی سەرکێش و شت تاقیکردنەوەیە لەگەڵ هاوتەمەنەکانتدا من کتێبم ئەخوێندەوە
کتێب بووتە بەشێک لە گیان و ڕوحم
دەنگی کرانەوەی دەرگا هات لام کردەوە چاو ترسناک بوو!
دووبارە بەو چاوە ترسناکانەی سەیری ئەکردم!
وەک ئەوەی تاوانبارێک بم
" کاتم نییە خێرا دێمە ناو بابەتەکەوە
لە بەیانیەوە دەڕۆم تا سێ ڕۆژی تر ناگەڕێمەوە بۆیە چەند شتێکت پێ ئەڵێم
هەموو خزمەتکارەکانی ناو کۆشک بێدەنگ کراون لەوەی لە دەرەوە باسی ئەوە کەن کە شاژنی بچوک هێنراوەتە کۆشک
خەڵکی شانیشن نازانن وە تۆش لە کۆشکدا هەرکەسێکی نەناسراوت بینی لێی نزیک نابیتەوە و دوور ئەکەویتە پرسیاری ئەوەیان کرد کێی وەڵامیان مەدەوە و تەنها بگەڕێوە ژوورەکەتتەنها ئەتوانی قسە لەگەڵ شاژنی دایک و نامجون هاوسەری نامجون و شاژنی بچوک و کوڕەکەی جۆنگهوان بکەیت
وە گەر هۆسۆک یان جین و یونگیت بینی ئەوانیش یەکێکن لەباوەڕپێکراوەکانم و هاوڕێکانم
لەوانە زیاتر بۆت نییە قسە لەگەڵ کەسی بێگانەدا بکەیت
خێزانەکەم و هاوڕێکانم و خزمەتکارەکان بۆ ئەوەندە ڕێگە پێدراویت تێگەیشتی!"هەزار پرسیار لە مێشکم درووست بوو
بۆچی ئەمشارێتەوە؟
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Viễn tưởngلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...