ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌21✥

1.9K 347 549
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


AUTHOR POV


بە ئارامی لەبەردەم خۆرەکە دانیشتبوو



قاچەکانی بۆهۆی جۆلانێ کردنەوە دەمنا دەم لە هەوادا ئەمانەوە


دامی فەرموو پڕتەقاڵیش لە ناو باوەشیدا خۆی تۆپەڵ کردبوو و
جار نا جارێک نەڕەنەڕێکی دڵخۆشی لە جەستیەوە دەردەچوو

لە دەرەوە ئارام دەرئەکەوت

بەڵام لە ناخیدا جەنگی نێوان دڵ و مێشکی هەبوو

جەنگێک سەبارەت بە پیاوەکەی

ئەو پیاوەی بۆ دوو هەفتە ئەچێت تەواو هەڵسووکەوتی گۆڕاوە

توڕە نەبوونی!

ماچکردنە لەناکاوەکانی لە لێوەکانی و گەردنی  و کوڵمانی!

لە باوەشگرتنی هەر کاتێک بگەڕێتەوە!

زەردەخەنەکردن بەڕوویدا!

تاکە شت تیایدا نەگۆڕاوە گرنگی پێ نەدانیەتی دوای درووستکردنی خۆشەویستی

وەک پێشوو دوای کردنی کاری خۆی هەڵئەستێت بەبێ گرنگی!

وە هێشتاش ناهێڵێت کاتێ ئەکەوێتە سوڕی مانگانەیە لای بخەوێت!

ئەمانە هێشتا لەودا نەگۆڕاون

دەنگی چەند کەسێک لە لایەکی باخچەکەوە وایان کرد بۆ ماوەیەک ئەو جەنگە بوەستێت و چاوانی بە هێمنی بکاتەوە

لای کردەوە لە دوورەوە خاتوو جۆنگهووا و ئافرەتێکی گەنجی بینی

کە دیار بوو لە کۆتاکانی تەمەنی بیستەکانیدا بوو

وە بە ئاسانی هەست پێ ئەکرا کە دووگیانە

بەهۆی گەورەیی سکیەوە زۆر بە هێواشی ئەڕۆیشت

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now