ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌18✥

1.6K 350 234
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







YEORIN POV

چەند هەنگاوێک گەڕامە دواوە و سەیری ئەو تابلۆ تەواو کراوەی پێشم کرد

ڕەنگەکان و وردەکاریەکانی زۆر نین بەڵام دانەیەکی باشە تا
ئەو چاو ترسناکەی پێ ڕازی بکەم

دڵنیام بەدڵیشی نابێت

ئەو زۆر لە سەرەتا ساردتر بووە

مانگێک بەسەر بوونی بە فەرمانڕەوا تێپەڕیوە
مانگێک بەسەر خراپتر بوونی ڕەفتارەکانی

دەستکێشەکانم داکەند و چەمیمەوە بۆ هەڵگتنی دامی نەرم و نۆڵ

لەسەرەتادا وا بیرمکردەوە بوونی ئەو ڕەفتارانەی بەهۆی
زۆری کاردنیەوە بێت وەک فەرمانڕەوایەک

بەڵام دوای بیستی ئە وشەی تیژانەی کە لە دەمیەوە
دەردەچوون بیرکردنەوەم گۆڕا

هەر لە بنەڕەتدا خۆی بێ هەست و دڵ ڕەق بووە
نەک پێشتر ڕەفتارێکی نەرمی لەگەڵم نواندبێت

بەڵام منیش سەرسەختم

تاوەکوو دڵی نەکەم بە هی خۆم وازناهێنم

ئەو لەکۆتایدا هاوسەرمە
گەر منی خۆشبوێت لە باشەی مندایە
منیش خۆشەویستیم لەو دەوێت
وەک هەموو ئافرەتانی تر

لە باخچە داخراوەکە هاتمە دەرەوە و تابلۆکەشم لەوێ
جێهێشت تاوەکوو ڕەنگاکانی وشک ببن

گابی ئەم ماوەیە زۆر ماندوو بوو

بۆیە پشوویەکی دوو ڕۆژەم پێیدا

دەرگای ژوورەکەمم کردەوە و بە دڵخۆشیەوە چوومە ناوەوە

سەرسام بووم کاتێ تایهیۆنگم بینی لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now