ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌2✥

1.4K 308 89
                                    

YEORIN's POV

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

YEORIN's POV



" ئەزیزی دایکە هەڵئەستی؟
کات وا درەنگی کردووە؟"
دایکم وای وت کاتێ دەستی بەسەرما ئەهێنا

بە هێواشی چاوەکانم کردەوە و زەردەخەنەیەکم بۆی کرد




"بەیانیت باش" دایکم بە زەردەخەنەوە وای وت



وەڵامم نەدایەوە تەنها ڕامکێشا بە ئەڕاستەی خۆم کە بووە هۆیئەوەی بکەوێتە سەر جێگەکە و پاڵبکەوێت لە تەنیشتم

پێش ئەوەی خۆی دەرباز بکات بە خێرایی دەستم لە کەمەری
ئاڵاند و سەرم نوقمی باوەشی کرد

دایکم زانی کە ئەمەوێ ماوەیەک لە باوەشی بم جەستەی حەساندەوە
دەستی کرد بەوەی پەنجەکانی لە ناو قژما یاری پێ بکا

" دایکە..."

"هم"

" چی دەبێت گەر بڕۆم بۆ شوێنێک دوور لێرە ژیان بکەم؟
ئەو کات دڵخۆش ئەبم؟ ڕێم پێ ئەدەی؟" بە هێمنی وام وت

یەکەم جارم نییە داوای لێ بکەم

ماوەیەکی زۆرە ئەوەم ئەوێت

گەر دوور بم لێرە ژیانم زۆر باشتر ئەبێت

تەنیا بوون بۆ من هەموو شتێکە

دایکم وەڵامی نەدامەوە بۆیە سەرم بەرز کرد و سەیری ڕووخساریم کرد

بە بێدەنگی سەیری دەرەوەی ئەکرد

دوای ماوەیەک نیگا جوانەکانی جوڵاند بۆسەر من

" منیش ماندووم لێرە با بەیەکەوە لەگەڵ باوکت
دوورکەوینەوە و ژیانێکی سادە لە ناو دارستان بەڕێ بکەین"
دایکم بە زەردەخەنەوە وای وت

" سەرنجڕاکێش ئەبێت" بە پێکەنینەوە وام وت
و سەرم خستەوە سەر سنگی

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now