ᴀᴜᴛʜᴏʀ ᴘᴏᴠ
کات بە هێواشی بۆ تایهیۆنگ تێپەڕی بەڵام خۆشەویستییەکەی بۆ یۆرین هەرگیز کاڵ نەبۆوە
جیهانی دەوروبەری گۆڕا و ئەویش هەروا
قژی کە ساڵانێک ڕەش بوو وا ئێستا بۆ خۆڵەمێشی گۆڕاوە
ڕەنگدانەوەی ئەو بۆشاییە بوو کە لە دوای مردنی خاتوونیەوە هەڵیگرتووەدێڕەکانی سەر ڕووخساری چیرۆکی ساڵانی ڕابردوویان دەگێڕایەوە دڵێک کە هەرگیز چاک نەبوویەوە
لە ژوورەکەیان بە تەنیا لەو کەم ڕووناکییەدا دائەنیشت کە بووبووە پەناگەی
دەفتەرە کۆنەکەی یۆرین لەسەر ڕانی بوو
هەنێ لە لاپەڕەکانی دڕاویان تێدا بوو
ڕەنگی وشەکانی ناوی کاڵ بووبوویەوە
بەڵام هەر وشەیەکی ناوی هەر بە گەشاوەیی لە یادەوەرییدا مابوویەوەقسەکانی، بیرکردنەوەکانی، ئەم تێنوسە تەنها شتێک بوو کە بە زیندووی ئەو هێستووتەوە
تایهیۆنگ پەنجەکانی بەسەر بەرگەکەیدا هێنا
هەستی بە قورسایی ئەو نهێنییە کرد کە بۆ ماوەیەکی زۆرە هێشتوویەتیەوەلەهەمووانی شاردووتەوە دوای مردنی ئەم جیهانە ئەڕووخێت و نامێنێت
تەنانەت هەندێک جار لە خۆیشی دەشارێتەوە تاوەکوو بەدەست ئارزاری ویژدانەوە سەر نەنێتەوە
نهێنیەکەی بۆ خۆی هێشتەوە
هەرگیز باسی نەکردووەبەڵکو بە هێمنی دەژیا دەستی بە دەفتەرەکەوە گرت وەک ئەوەی هێڵی ژیانی پێوە بەند بێ
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...