jealousy.7

1.1K 192 244
                                    




Vote?🌷
_______


جولیا ئەترسا بەم ڕوخسارە تاریکەی جۆنگکووک
هەستایەوە سەر پێ و چاوەڕێبوو بزانێت
کە بۆچی لەناکاو میزاجی جۆنگکووک بەم شێوەیە گۆڕا؟

جولیا « جـ-جۆنگکووکشی چیبووە؟ »

جۆنگکووک نزیکی بوویەوە
قۆڵی جولیای بە دەستە گەورەکانی گرت
چاوە ڕەشە ئۆقیانووسییەکەی لەنێو چاوە کاڵەکانی جولیا نا
جولیا هەستی بە شتێکی سەیر ئەکرد لەنێو سکیا
جۆنگکووک چاوەکانی کەوتنە سەر لێوەکانی
ئەمە ئەو ساتەیە کە دڕندەکەی جۆنگکووک بە خەبەر دێت؟

لێوی لەسەر لێوە نەرمەکانی جولیا دانا
جولیا ئێستا بەرهەڵستی ناکات
چوونکە تێگەیشت لەوەی هەموو بەشێکی جەستەی مافی جۆنگکووکە
لە ئێستایا ئەو هاوسەریەتی و ناکرێت داواکانی ڕەت کاتەوە

جۆنگکووک وەکو گورگێکی برسی لێوی جولیای ئەخوارد
ئەو هەمیشە بەم شێوەیە بووە
ئەمە تازە نییە
جولیا بەردەوامیدا لەگەڵی
وەکو جۆنگکووک پێی وتووە
گەر وەڵامی نەداتەوە سزا وەر ئەگرێت.

دوای ماوەیەک لێک دوور کەوتنەوە
جۆنگکووک دەستی بردە پشتی ملی جولیا
دەستی لەنێو قژە تەڕەکەی ئاڵاند
لە چرکەیەک ڕوخساری جولیای هێنایە پێش ڕوخساری خۆی
کە وای کرد جولیا زۆر بترسێت.
تەنها چەند ئینجێک ڕوخساریان لێک دوور بوو.

جۆنگکووک « بۆچی قژت تەڕە جولیا؟
چی ئەگەر نەخۆش بکەویت؟ »

جولیا نەیدەزانی چۆن وەڵامی بداتەوە
چوونکە دایۆون لەلای بوو وشککردنەوەی قژی ئیهمال کرد
تەنها چاوەکانی نزم کردەوە
کە ئەمەش جۆنگکووک توڕە ئەکات!
جۆنگکووک دەستی توندتر کرد لەنێو قژی جولیا
ئازاری پێنەدەگەیاند تەنها سەری بەرز کردەوە
بۆ ئەوەی سەیری چاوەکانی بکات
جولیاش ئەم بوێرییەی نەبوو.
ئەو منداڵێکە کە کەوتووەتە نێو خۆشەویستییەوە
چیتر بەرگەی سەیرکردنی چاوە قوڵەکانی جۆنگکووک ناگرێت.

جۆنگکووک « جولیا...
بڕۆ قژت وشک بکەرەو
وە جلەکانت بگۆڕە
گەرنا گرەو لەسەر سەلامەتی بچکۆلەکەم ناکەم. »

دەستی بە سکی جولیادا خشاند
کە وای کرد تەزوو بە هەموو لەشیا بڕوات
جولیا جلەکەی بە ڕادەییەک ناسک و کاڵ بوە کە جلی ژێرەوەی بە ئاسایی دیار بوو.
جولیا سەری بە بەڵێ جوڵاند
جۆنگکووک دەستی نەرم کردەوە و لەنێو قژە تەڕەکەی جولیادا دەری هێنا.
جولیا لەو ساتەدا هەستێکی سەیر و خۆشی هەبوو
بۆیە نەیدەویست کە جۆنگکووک دوورکەوێتەوە
بەڵام چوویە ژوورەکەی

چوونکە ئەزانێت گەر جلەکانی نەگۆڕێت
ئەمشەو ئەهریمەنەکەی بەخەبەر دێت
گرنگی بەم بچکۆلەیەی نێو سکیشی نادات!
چوونکە ئێستا تێگەشتووە
ئەزانێت کە ئەو دڕندەییە چییە
کە هەمیشە جۆنگکووک باسی دەکرد
ئێستا ئەو دەربارەی هەموو شتێک ئەزانێت
ئەو جولیا بێتاوان و داماوەکەی پێشتر نییە.
ئێستا جولیا ژیرە و وەکو باوک یان برا یان هاوسەریش لە جۆنگکووک ئەڕوانێت.
چوونکە تێگەیشت کە ئەو تاکە کەسیەتی
ئەو خاوەنی هەموو ژیانییەتی.
چەند خراپ و خۆپەرست بێت
لە کۆتاییدا ئەو هاوسەرییەتی..

پشیلە بچووکەکەم - S2Where stories live. Discover now