لێم ئەپرسی بۆ خۆشمئەوێی؟
دەی کاتێک پلێتی چاوەکانم بە پلێتی چاوەکانت دەگات
زەلزەلەیەکی خۆشەویستی کە ناوەندەکەی چەقی دڵمە
لە ئەرزی جەستەمدا ڕوودەدات
و
شریخە گەورەکەی تەواوی گەردەکانی ئەو ئەرزە دەگرێتەوە
و
هاوشێوەی ڕاخەرێکی بێ چرچی و لۆچی
بینا بەرزەکانی ڕۆحم لەبەر پێیەکانت تەخت دەکاتخۆشەویستی لە دڵمدا دەچەقێنیت و بەتەواوی جەستەمدا بڵاوی دەکەیتەوە
،منی خاک و خۆڵیش تەنها دەتوانم لەسەر ئاوازی شریخە بەهێزەکەت بهێمە سەما
![](https://img.wattpad.com/cover/364043453-288-k197522.jpg)
DU LIEST GERADE
。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。
Poesieئەو وشانەی لە دڵ و ڕۆحمانەوە سەرچاوە ئەگرن بەڵام زارەکانمان لە دەربڕینیان ئەترسن جا ترسێک لە نابوێریدا یاخوود بەهۆی ئەوەی نەتوانین مافی تەواوەتی خۆیانیان پێ ببەخشین هەر بۆیەش دەست و پەنجەکانمان ئەخەینە گەڕ تاوەک بتوانین لەڕێگای نووسینیانەوە گەر کەمێ...