پێت وتم کە،لێم تێئەگەیت و دانی پێدا دەنێیت شایەنی ئەو سزا و ئازارەیت کە من پێم بەخشیویت
،بەڵام چی
گەر بۆت دەربکەوێت ئەوە منم کە زیاتر ئازار ئەچێژێت؟
ئەوە منم کە زیاتر لەنێو سزادام؟
چی گەر پێت بڵێم ئەوە منم کە لەنێو کۆشکی گڕ تێبەربووی ڕۆحمدا،پارچەکانی ڕۆحە پارچە پارچەبووەکەم کۆئەکەمەوە
چوونکە هەرگیز ناتوانم ئەو گەوهەرە بەنرخە جێبهێڵم کەدوای تێکشکان و وێرانبوون و لەدەستدانی نرخی هێشتان هەستی«خۆشەویستی تۆ»لەنیو تەواوی پارچەکانیدا مایەوە
..
بۆچی زووتر ئەنجامم نەدا؟
بۆچی زووتر ئەو پارچانەم کۆنەکردەوە؟
..
ئەکرێ بڕووام پێبکەی کە کردم؟
سوێند ئەخۆم کردم
من هەموو ڕۆژێک خۆم و ئەوانم کۆکردەوە،تاوەک لەو کۆشکە ئاگرینە ڕزگارببین
،بەڵام هەموو ڕۆژێک
هەموو هەوڵدانێکی نوێ
هۆکارێکی نوێ
لەقۆناغی ڕزگاربووندا منیش و ئەوانیش لێک دادەبڕێ و لەناومان دەبات
دواتر دووبارە..لەقۆناغی کۆکردنەوەی ئەواندا زیندوو ئەبمەوە
...
هەندێک جار ماندوو ئەبم
زۆریش ماندوو
،بەڵام هەرکاتێک شەیتانی نێو ئاگرەکە لەسەر شێوەی
{ویستی مەرگی یەکجارەکی و بێ زیندوو بوونەوە}
بەرەو من دێت
ڕۆحی پارچەپارچەبووی خۆشویستنی من بۆ تۆ لە ترپەیەکی دڵدا هاوشێوەی فریشتەیەک
یەک ئەگرێتەوە و شەیتانەکە لەناو ئەبات
ئەوسا منیش تێئەگەم
تێئەگەم
هەوڵەکانم لەپێناو ئەندێشەیەکی دوور لە واقعدا نییە
هەوڵەکانم لەپێناو بوونێکی بێ بوون نییە
هەوڵەکانم...
ڕزگارکەری واقعێکن،کە مانەوەی لەنێو دەستەکانی من و هەوڵە بوێرانەکانمدایەئازیزم
ئازیزە ونبوو لە چاوانەکەم
هەوڵ ئەدەم
کە ئەنجامی چاوەڕووانییەکانت،بێهیوا نەکەم
VOUS LISEZ
。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。
Poésieئەو وشانەی لە دڵ و ڕۆحمانەوە سەرچاوە ئەگرن بەڵام زارەکانمان لە دەربڕینیان ئەترسن جا ترسێک لە نابوێریدا یاخوود بەهۆی ئەوەی نەتوانین مافی تەواوەتی خۆیانیان پێ ببەخشین هەر بۆیەش دەست و پەنجەکانمان ئەخەینە گەڕ تاوەک بتوانین لەڕێگای نووسینیانەوە گەر کەمێ...