≈تۆی ڕابووردوو≈

9 0 0
                                    

چوونکە دڵنیا نیم کەی جارێکی دیکە ئەتوانم ئەو باوەشە گەرمە و ئەو زەردەخەنە گەرمەت پێ ببەخشمەوە

چوونکە ئێستا من پێناس دۆڕاوێکم و تەنها ئەتوانم خۆم بکشێنمەوە

چوونکە من ئێستا من نیم و تۆش ئیتر نیت

چوونکە یەک جیهانەکەمان بوو بە ملیۆنێک پارچەوە

داوای لێبووردن دەکەم لەسەر تەواوی ئەو زەردەخەنانەی کە بەهۆی منەوە تۆران لەسەر لێوانت

داوای لێبووردن دەکەم لەسەر ئەو چاوە درەوشاوانەی بوون بە هەوری ڕەشی تۆفانەکانت

داوای لێبووردن دەکەم بۆ بوونم لەنێو ژیانت
داوای لێبووردن دەکەم کە من تۆی گەورە و تۆی داهاتووم و
تۆی ڕابردووش
لەوێدا بەهۆی منەوە کاڵ ئەبیتەوە

。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。Donde viven las historias. Descúbrelo ahora