لەنێو بێشوماری ئەستێرەدا
چاوەکانت ئەستێرەم بوون
..
لەنێو بێشومار دیمەنی جواندا
تۆ جوانترینم بوویت
..
لەنێو بێشومار زەردەخەنەدا
ئەوەی تۆ درەوشاوەترینم بوو
..
لەنێو بێشومار گوڵی جیادا
بۆنی تۆ تایبەتترینم بوو
..
بوونییەتت بەردی بناغەی وڵاتم
و
لێوەکانت شەرابی شاهانەم بوون
..
من لەنێو بێشوماری دروستکراودا تۆم بۆ تاک و تەنهاترین بوو
چوونکە لەم گەردوونە مەزنەدا
هەمووان دووبارە
و
تۆ جیاوازترین بوویت...
YOU ARE READING
。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。
Poetryئەو وشانەی لە دڵ و ڕۆحمانەوە سەرچاوە ئەگرن بەڵام زارەکانمان لە دەربڕینیان ئەترسن جا ترسێک لە نابوێریدا یاخوود بەهۆی ئەوەی نەتوانین مافی تەواوەتی خۆیانیان پێ ببەخشین هەر بۆیەش دەست و پەنجەکانمان ئەخەینە گەڕ تاوەک بتوانین لەڕێگای نووسینیانەوە گەر کەمێ...