هەندێ جار ناچارم
تەنها ناچارم
ناچارم
بۆ ئەوەی وا خۆ دەربخەم کە ئەتوانم بەرگەی بگرم
ناچارم،وا نیشان بدەم کە بە ئاسانی تێئەپەڕێت
ناچارم بڵێم ئازاری نییە گرنگ نییە ئازارەکە وەخت بێت چۆن لەناوم بەرێت
ناچارم بڵێم لێ ڕاهاتووم خۆ گەر هەرگیزیش ڕا نەیەم
ناچارم بەردەوام بم لەم خۆ ساختەکردنە
گرنگ نییە چەندە ڕۆڵگێڕێکی خراپم
ناچارم دەست بەتەواوی ئاگرەکانەوە بگرم
تەنها بۆ ئەوەی،تۆ'ی ئازیزم ناچار نەبێت...
ناچارم کە بڵێم
(خۆشەویستیت ترپەکانی دڵمە)
گەرچی ئەوە ترپەکان ڕابوەستێنێت
ESTÁS LEYENDO
。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。
Poesíaئەو وشانەی لە دڵ و ڕۆحمانەوە سەرچاوە ئەگرن بەڵام زارەکانمان لە دەربڕینیان ئەترسن جا ترسێک لە نابوێریدا یاخوود بەهۆی ئەوەی نەتوانین مافی تەواوەتی خۆیانیان پێ ببەخشین هەر بۆیەش دەست و پەنجەکانمان ئەخەینە گەڕ تاوەک بتوانین لەڕێگای نووسینیانەوە گەر کەمێ...