sick?.9

1.2K 248 258
                                    

پێش خوێندنەوە

هەر بەجدی وا بیر لە من ئەکەنەوە پشتگیری گەی بکەم؟
کتێبەکەم تەنها بۆ ئەوە ئەو بەرگ و کاپشنەم داناوە سەرنجی خوێنەرە لیسبیانەکان ڕاکێشم🦦
دەنا هەرگیزا و هەرگیز ئەگەر ڕۆژێک ببینن بچوکترین پشتگیری من بۆ چیرۆکی گەی و لیسبیان بێت وەرن و ئاهـ......🙂

بمشۆنەوە بە جوێن

واز لەوە بێنن با بڕۆینە نێو چیرۆکەکە😂🙂


_________________________

Vote?🌷

جولیا ڕۆیشتە خوارەوە
ڕۆیشتە هۆڵەکە و بینی کە جۆنگکووک هەستاوە
دیارە کە دوبارە ئازاری سەری هەیە
بەو پێیەی سەری ئەگوشی و قژی ڕاکێشێ
ڕۆیشتە تەنیشتی و دەستە نەرمەکانی لە قژی ئاڵاند
دەستە بچوکەکانی کە لەنێو قژی ون ببون
سەری جۆنگکووکی ئەشێلا.

جۆنگکووک « جولیا لەکوێ بوویت؟
کە هەستام لە ژوورەوە نەبوویت. »

جۆنگکووک پشتی حەساندەوە لەسەر سۆفاکە
چاوەکانی داخستبوو پرسیاری کرد

جولیا « د-دایکە جولیەت گەڕاوەتەوە...
لە-لە ژ-ژوورەکەی ئەو بوم »

جۆنگکووک « ئهممم »

تەنها ئەوەندەی وت
هەردووکیان بێدەنگ بوون
هەتاوەکوو ماوەییەک
جولیا وەستا لە شێلانی سەری
چاوەڕێ بوو وەکو هەموو ڕۆژەکانی تر
جۆنگکووک قسەی بۆ بکات و باسی کۆمپانیا و کارەکانی بکات
بەڵام هەناسەیەکی بێزاری دایەوە کە ڕیتا هاتە هۆڵەکەوە
وەکو ئەوەی تازە هاوسەرگیری کردبێت
جلێکی کورت و مایکئاپێکی زۆری کردبوو
جولیا بە بێزەوە سەیری ئەکرد
کە شێوەی زۆر نازدار دیار بوو

جۆنگکووک کەمێک چاوەکانی کردەوە
بە لا چاوێک سەیری جولیای کرد کا ددانەکانی جیڕ
کردووەتەوە و لە پشتی جۆنگکووک ئەڕوانێت
لە ناخەوە خەندەییەکی کرد
بەو پێیەی تەقەی پێڵاوی ئافرەتان دێت
ڕیتتا لێرەیە و جولیاش بە ڕقەوە لەو ئەڕوانێت
ئەو ئەم غیرەکردنەی جولیای خۆشدەوێت
چوونکە پێش ئەوەی ڕیتتا بێت هەرگیز بەم شێوەیە نەبوو
ئەو بوێر بووە و دژ بە ڕیتتا وەستاوە

ڕیتا لەولای جۆنگکووکەوە دانیشت
بە ناز و مەکرێکەوە قسەی ئەکرد
بەڵام جۆنگکووک تەنها بە لاچاوێک لە پشیلە بچووکەکەی
ئەڕوانی کە ئەوەندە نازدار بوو کە
سەیری ڕیتتای ئەکرد.

ڕیتتا « پێت چۆنە جۆنگکووک؟ »

جۆنگکووک خۆی ئاسایی کردەوە و سەیری ڕیتتای کرد
هەر نازانێت کە باسی چی کردووە
بەڵام ڕەزامەندی دەربڕی

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now