ᴴⁱˢ ᵇⁱᵍ ʰᵘᵍ↝2🥃!

674 100 404
                                    

وەک بڵێی مرۆڤانی تر ڕووخساریان نیە
وا من تەنها ڕوخساری تۆ ئەبینم🍷🌖..

تای گەڕایە ماڵەوە بەدەم لۆمەکردنی خۆیەوە

ئەو لەگەڵ پوری ئەژی خێزانی نەماوە
بەڵام جیمین خێزانی هەیە
پوری تای ناوی(سەیجی)

سەیجی:
تای بۆچی ئاوا شپرزە دیاری؟!
درەنگیش هاتیتەوە دووبارە لەکوێ بووی؟!

تای:
ئەبێت لەکوێ بم پورێ
هەر لەگەڵ جیمین بووم
قوتابخانە بێزار کەرە بۆیە دواتر لەگەڵ جیمین کات بەسەر ئەبەین

سەیجی:
نان ئامادەیە بڕۆ خۆت خاوێن بکەوە و وەرە سەر خوان

تای ڕۆشتە ژورەکەی و هەناسەیەکی قوڵی دا
لە ئاوێنەی ژورەکەی نزیک بوویەوە و سەیری خۆی کرد

تای:
تۆبە ئەوە چیە
زۆر ناشرین دەرەکەوم
ئاییی واتا ئاوا منی بینیوە؟؟؟
دە ئۆففـف

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
دوای ئەوەی لەگەڵ پوری نانی خوارد
ئێستا بە نامە لەگەڵ جیمین قسە ئەکەن

جیمین:
ئێهـ حەیابەرە

تای:
دەستی لەسەر شانم بوو
هیۆن چاوەکانی ڕەش ڕەش بوون

جیمین:
تای ئەگەر تۆ بەڵایەکت بەسەر خۆت نەهێنا
من ناوم جمە نەبێت

تای:
من ئەمەوێ بزانم بۆ ئاوا نامۆیە

جیمین:
مانگێکە بەردەوام وائەڵێی
کوڕم کابرا بۆخۆی سارد و سڕە
نامۆی چی!!

تای:
دڵنیام نامۆیە و شتێکی کردووە
ئەگینا چۆن بێزار نابێت بەو شێوەیە؟
بۆچی کۆتا کەس ئەڕوا لە کتێبخانە؟
یان هەر ناڕوا
من هەست بەشتی نامۆ ئەکەم

جیمین:
من ئەخەوم تۆ بەردەوام بە لە وڕێنە کردن
بەیانی ئەتبینمەوە

تای مۆبایلەکەی دانا و دەستەکانی خستە ژێر سەری
سەیری سەقفی ژورەکەی ئەکرد و بیری لەمڕۆ ئەکردەوە

بەیانی هات و تای و جیمین لە قوتابخانە بوون
جیمین هەوڵی ئەدا بەباشی گوێ لە مامۆستاکەی بگرێت هەرخۆی دووساڵە ماوەتەوە بەڵام تای بیر و خەیاڵی ڕۆشتبوو
وانەی کۆتای تەواو بوو کاتی ڕۆشتنەوە بوو
تای قۆڵی جیمینی گرت و بە کیوتی وتی:
جیمینی نەرمۆڵە ئێستاش بۆ کتێبخانە هم؟

𝐓𝐡𝐞 𝚏𝚞𝚐𝚒𝚝𝚒𝚟𝚎𝚜|ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ ✔︎Where stories live. Discover now