ᵂⁱˢᵉ ᵗʰⁱⁿᵏⁱⁿᵍ↯19🥃!

500 86 62
                                    

بونێک لە بە ڕۆح لەگەڵم بێت نایگۆڕمەوە بە بوونێک
بە جەستە لەگەڵم بێت☁️~

ماڵێکی بێدەنگ و ماتە کە تەنها ڤیمینی تیایە چاوەکانیان بە فرمێسک سور بۆتەوە دڵ و مێشکیان هێشتا باوەڕ ناکات

تای:
هیۆنگ؟!
هیۆنگ تکایە وەڵامم بدەوە
هەستە گەرماو بکە منیش ئەیکەم تکایە تۆ نابێت ئاوا بکەی
هیۆنگ؟! وامەکە تکایە ئازارت پێ ئەگات

تای ڕۆشتە باوەشی جیمین و ماچی شانی کرد

تای:
بەڵێنت پێ ئەدەم ڕێگەیەک ئەدۆزمەوە
بەخوا ئەیدۆزمەوە دێنەوە لامان
هەستە هیۆنگ توخوا

جیمین بە شەکەتی باوەشی لە تای دایەوە
وە هەستایەوە و هەر یەکیان ڕۆشتنە گەرماو تای زوتر تەواو بوو
وە وردە وردە دونیا تاریک ئەبوو بۆیە تای
خواردنی ئامادەکرد چونکا برسی بوو وە ئەیزانی ئێستا جیمینیش برسیەتی

دوای کەمێک جیمینیش هات

تای:
هیۆنگ خواردنم ئامادەکردووە دەی وەرە"

جیمین کە بێتاقەتی تەواو لە ڕوخسارە کیوتەکەی دیار بوو
تەنها یاری بە خواردنەکەی پێشی ئەکرد

تای:
ئێوارەکانی تر چاوەڕوانمان ئەکردن تا ئەهاتنەوە
بەڵام ئێستا هیچ کەس نیە لە دەرگا بدات

جیمین هەزار بارە چاوەکانی پڕ بوون

تای:
سوێند ئەخۆم ڕێگەیەک ئەدۆزمەوە تەنها ئەگەر یارمەتیدەرم بیت هیۆنگ
گریان و خەمباری سودی نیە ئێمە کاتمان نیە
گەر بێت و کایدنە نەفرەتی ڕزگاری بێت هەردوکمان تیائەچین
ئەم ڕێگایەمان گرتۆتەبەر ئەبێت تەواویشی بکەین

جیمین:
بەچی تەواوی بکەین ها؟!
بە سامانەکەمان کە نیمانە؟!
بەوەی دوو دانە بێ دەسەڵاتین؟!
بەوەی لەماڵیش دەرکراوین؟!
بەوەی وەک مشک لەم ماڵەین؟!
بەچی تەواوی بکەین؟!!؟
پێم وتی ئەم ڕێگایە سەر ناگرێ تێی
تۆ بە دەستی خۆت لەناوت بردین

تای:
ئەزانم هیۆنگ ئەرێ ئەزانم!!!
بۆچی پێت وایە کە من ئازار ناچێژم؟!
پێت وایە دڵخۆشم؟!
بۆ من هەموو ئەوانەی وتت نایزانم؟!
ئەمەم لەپێناو هەموومان کرد تکایە تۆ پێویستە لێم تێ بگەی!!

جیمین هەستایەوە و ویستی بڕواتە دەرەوە پشتی لە تای کرد
بەڵام وەستا و دەنگی کرد
جیمین:
تەنها دوو ڕۆژمان لەبەر دەستە!
کایدن ڕزگار ئەکرێت
چۆن دەستت پێ کرد خۆشت کۆتای پێ بهێنە!
ئەسڵەن نازانم ئەم دادوەرە چۆن قبوڵی کرد کەسێکی بێ نرخی پیس
مافی گرتنی پارێزەری هەبێت

𝐓𝐡𝐞 𝚏𝚞𝚐𝚒𝚝𝚒𝚟𝚎𝚜|ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ ✔︎Where stories live. Discover now