ᵐᵒⁿⁱᵗᵒʳ♐︎3🥃!

653 96 447
                                    

ئازیزەکەم وام لێ بکە بەرەو تۆ هەنگاو بنێم🗝️♾️
دەنگەکانی ژیانت وەلا بنێ و بڕۆ ناو دێڕی چیرۆکەکە
ئارام بە و چێژ ببینە!!~

جۆنکووک ئۆتۆمبێلەکەی وەستان و تای جیمینی بینی
کە لەوێ وەستابوو

دابەزی و ڕایکردە باوەشی جیمین

تای:
هیۆننن

جیمین:
تۆ باشیت؟!!!
ئادەی با سەیرت بکەم!!

جۆنکووک نزیک بوویەوە زۆر بە ئاسایی

جیمین:
سڵاو
«سەری دانەواند»

جۆنکووک:
هاوڕێی تۆیە؟!

جیمین:
بەڵێ ئەو هاوڕێی منە

جۆنکووک:
باشترە ئامۆژگاری بکەی دوای هەموو کەسێک نەکەوێ
بەتایبەتی من
جاری داهاتوو دەستی یارمەتی پێ ناگات

تای:
هەی خۆ بەزلزا****
«تای ویستی قسەی پێ بڵێ جیمین دەمی گرت و دەنگی کرد

جیمین:
داوای لێبوردن ئەکەین بوو بە ئەرک بۆتۆ
دووبارە نابێتەوە

جۆنکووک کۆتا نیگای ساردی بە تای دا و ڕووی وەرگێڕا تا بڕوا

جیمین:
کاتێکی خۆش گەورەم

قۆڵی تای گرت و خستیە ناو ئۆتۆمبێلەکە
دەستی کرد بە شۆفێری و تەواوی ڕێگاکە سەرزەنشتی تای ئەکرد
بەیەکحاڵ بە یارمەتی جیمین بیانویەکیان بۆ پوری تای هێنایەوە گوایە پێکەوە
دەرسیان خوێندووە

تای ڕۆشتە ژورەکەی و گەرماوی کرد
دواتر نانی خوارد و ڕۆشتە لای پوری

تای:
پورێ؟!

سەیجی
بڵێ بزانم!!

تای:
ئایە هەرگیز کەسە نامۆکانت بینیوە؟!!

سەیجی:
ئمهم کەسانی زۆر هەن کە نامۆن
بۆچی ئەپرسی؟!

تای:
ئایا کەسانی خراپن؟!!

سەیجی:
هەندێکیان بەڵێ کوڕم خراپن
هەندێکیشیان خەمبارن و توشی کێشەیەک هاتوون
ڕووداوێک وای لێ کردوون بەو جۆرە نامۆ دەرکەون
یان هەندێکیان پێیان وایە کەس نیە لێیان تێ بگات

لەگەڵ قسەکانی پوری..تای هۆشی ڕۆشتبوو
بیری لە جۆنکووک ئەکردەوە ئاخۆ کام لەوانە
بووەتە هۆی نامۆ بوونی

𝐓𝐡𝐞 𝚏𝚞𝚐𝚒𝚝𝚒𝚟𝚎𝚜|ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ ✔︎Where stories live. Discover now