ᵀʰᵉ ᵖᵃⁱⁿˢ ᵒᶠ ˡᵒᵛᵉ10🥃!

731 106 158
                                    

کێ ئەزانێت ڕەنگە ڕۆژێک چیتر لەدونیای خەیاڵ بەخەبەر نەیەم

چێژ ببینە لە پاڕتێکی تری چیرۆکەکەم ئازیزم

‧͙⁺˚* TAEKOOK


مێشکم تەواو هیلاکی کردبووم بە بیرکردنەوە لە دوێنێ شەو وە حاڵی تای
دەنگێک پێی ئەوتم پێویستە بچیتە لای
ئێوارە کاتێک کارەکەمان تەواو کرد
یونگی هیۆنگ پێی وتم بڕۆین بەڵام من وتم ئەڕۆمە مەیخانەیەک و کات بەسەر ئەبەم و ئەمەوێت تەنها بم هەرچۆنێک بێت بیانویەکم هێنایەوە
یونگی هیۆنگ ڕۆشت و منیش لەناو ئۆتۆمبێلەکەم بیرم لەوە ئەکردەوە
ئەبێت چی لەگەڵ خۆم بەرم بۆ تای؟!

جۆنکووک:
ئێستا من چی بەرم؟!
بەدەستی بەتاڵ بچم!!
نابێت جۆنکووکی گەمژە خۆ دز نیت لە پەنجەرەوە بچیت و هەم دەست بەتاڵیش بیت لانی کەم شتێک بەرە

دوای کەمێک بیرکردنەوە شتێکی کڕی و بەڕێکەوت بۆ لای ماڵی تای
کەشەکە سارد بوو جۆنکووک هێشتا دودڵ بوو

بەڵام لەکۆتای دابەزی و بەسەر دارەکە سەرکەوت و ڕۆشتە بەلەکۆنەکە
چەند جارێک بە هێواشی لێی دا کەس نەهات
بۆیە مۆبایلەکەی دەرکرد و لەناو هەمان نامەی تای بەیانی بۆی ناردبوو ئەمیش نامەیەکی نارد

نامەکە
(من لای پەنجەرەی ژورەکەتم)


لەگەڵ پورێ نانمان ئەخوارد ئەمڕۆ نەچوومە قوتابخانە نەمتوانی
وتم کە نەخۆش کەوتووم و پەتام گرتووە پەڵەکانی ملمم شاردبۆوە
پورێ وتی بڕۆمە ژورەکەم پشوو بدەم ئەویش دوای ئیشەکان ئەخەوێت
پورێ زۆربەی کات ئەخەوێت بەهۆی ئەوەی تەمەنی بەرە و سەر ئەچێت و ماندووە ئەو خۆی کار ئەکا و بەخێوم ئەکا هەمیشە پێم ئەڵێت پێویستە من خوێندنەکەم تەواو بکەم

مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بەڕێ کەوتم بەرە و ژورەکەم
مۆبایلەکەم بە نامەیەک شاشەکەی ڕووناک بوویەوە
بەڵام شۆک بووم کە خوێندمەوە بەپەلە ڕۆشتم و دەرگای ژورەکەم کلیل دا
ڕۆشتمە لای پەنجەرەکە و لەبری مانگ ئەو ڕووخسارە درەوشاوەی جۆنکووکم بینی کە پاکەتێک لەنێو دەستەکانی بوو

مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بەڕێ کەوتم بەرە و ژورەکەممۆبایلەکەم بە نامەیەک شاشەکەی ڕووناک بوویەوەبەڵام شۆک بووم کە خوێندمەوە بەپەلە ڕۆشتم و دەرگای ژورەکەم کلیل داڕۆشتمە لای پەنجەرەکە و لەبری مانگ ئەو ڕووخسارە درەوشاوەی جۆنکووکم بینی کە پاکەتێ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐓𝐡𝐞 𝚏𝚞𝚐𝚒𝚝𝚒𝚟𝚎𝚜|ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ ✔︎Where stories live. Discover now