ᴵⁿ ᵗʰᵉ ˡⁱᵇʳᵃʳʸ/4🥃!

634 98 260
                                    

لەم دۆخە ڕەشە تۆ بمخە ناو باوەشت ئازیزەکەم🍯🫀~

ئێوارەیە و جیمین و تای لەپشت سەلەی خۆڵەکە خۆیان حەشار داوە

جۆنکووک وەک هەمووکات ئەهاتەوە بەو ڕێگایە بەڵام ئەمجارە تەنها نەبوو بەڵکو یونگیشی لەگەڵ بوو کە ئەمە لە بەختی جیمین بوو

جۆنکووک و یونگی بەرە و ماڵەوە هەنگاویان ناو ڕۆشتنە ژورەوە

تای:
بینیت؟
ئەو کوڕە بوو لە وێنەکە

تای ئاوڕی دایەوە جیمین خەیاڵی ڕۆشتبوو

تای:
ئاگات لێمە؟!!
جیمین؟!

جیمین:
ئاهـ بەڵێ بینیم

تای:
ئەم ناوە زۆر چۆڵە بەڕای تۆش وانیە؟

جیمین:
وایە بەڵام سەیرکە تا کەس هەستی پێ نەکردوین با بڕۆین

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
کاتژمێر 12:00 شەو

جۆنکووک لە بالکۆنەکە دانیشتوە و ئەخواتەوە
یونگی هاتە تەنیشتی پێکەوە لە ئاسمانیان ئەڕوانی
دوای کەمێک یونگی دەنگی کرد

یونگی:
خراپ بیرت ڕۆشتووە چی بووە؟!

جۆنکووک:
کوڕێکی هەرزەکار لە کتێبخانەکەیە
ماوەیەکی زۆرە سەرنجی لەسەرمە
وابزانم سەرساممە ههههـ

یونگی:
بەڕاست؟!
بۆچی ئێستا پێمی ئەڵێی بەیانی نیشانم بدە
ئێ چۆنە؟ لە چەند ساڵ ئەچێت؟

جۆنکووک:
دەوری هەژدە ساڵان
نازانم زۆر سەرنجم نەداوە
تەنها هەست ئەکەم خوێنەر نیە و بە ئاشکرا بۆ سەیرکردنم دێت

یونگی بە شەیتانی سەیری جۆنکووکی کرد"

جۆنکووک:
چیە؟!! هیۆنگ شتی بێ مانا
ئەو کوڕە چۆن ئەوە ئەبێت
هەم ئەو زۆر گەنجە

یونگی:
انجا چی؟؟
گرنگ خۆشی ئەوێی

جۆنکووک:
واز بێنە هیۆنگ خۆم کەم کێشەم نیە
هەرزەکارێکیش بخەمەوە بارودۆخەکە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بەیانیەکی نوێ هات وەک هەمیشە تای و جیمین دوای قوتابخانە ڕۆشتنە کتێبخانەکە و خۆیان سەرقاڵ ئەکرد بە کتێبەکانی ئەوێ
جۆنکووک ئەمجارە بەپێوە نەبوو
بەڵکو لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتبوو
قاچەکانی لەسەر یەکتر دانابوو هێندەی نەبرد
یونگی دەرکەوت و لە تەنیشت جۆنکووک دانیشت

𝐓𝐡𝐞 𝚏𝚞𝚐𝚒𝚝𝚒𝚟𝚎𝚜|ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ ✔︎Where stories live. Discover now