1 ⚡︎

761 73 48
                                    













" خانمەکەم ؟ تۆ باشیت؟؟ پێویستت بە هیچ هەیە "
خزمەتکارەکە وتی بە رێزەوە .

" نەخێر سوپاس .. تەنیا دەمەوێ بە تەنیا بم "
ئێلیانا وتی .

" باشە خانمەکەم هە چیەکت ویست ئاگادارم کەرەوە "
خزمەتکارەکە بە رێزەوە وتی و رۆشتە دەر .



ئێلیانا کچێکی جوان و سادەیە ، شازادەی وڵاتی ئوسترالیایە واتە دایک و باوکی ئەو شاژن و پاشا ی ئوسترالیان .
کچێکە جەستەیەکی بێ کەم و کورتی لە شێوەی کاتژمێری خۆڵی ( ⏳ )
قژێکی قاوەیی درێژ و پڕ ، لەگەڵ روخسارێکی سروشتی جوان ، دوو چاوی قاوەیی لە شێوەی بادەم و برژانگێکی پڕ ، لێوێکی سروشتی جوان و پەمەیی ، باڵایەکی ( ١٦٠ سم ) . کەسایەتیەکی تا رادەیەک گۆشەگیر و تا رادەیەک کۆمەڵایەتی هەیە ، قسەزان و تێگەیشتوترە لە چاو ئەوەی کە تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە . خولیای وێنە کێشان و میوزیکە .
ژیانێکی سادە دەژیت، لەگەڵ ئەوەی شازادەیە بەڵام حەزی لە ژیانێکی سادەیە ، کەسێکی لوت بەرز نییە ، هەموو ئەوانەی کۆشک خۆشیان دەوێت لەبەر کەسایەتیەکەی و دڵ باشیەکەی .

ئێلیانا کەسێکی ئاسایی نییە ، واتا کەسێکە کە شتێکی زۆر تایبەتی هەیە .
دەتوانێت بەهۆی خەوەکانی ژیانی داهاتوو ببینێت .
خۆشی نازانێت کە چۆن ئەوە پەیدا بوو ، بەڵام لە منداڵیەوە بەم شێوەیەیە ، خەونەکانی هەمیشە دەبن بە راستی .







" خاتوونی شازادە .. ببورە بەڵام جەنابی فەرمانڕەوا بانگی کردویت "
خزمەتکارەکە وتی .

" باشە ئێستا دێم "
ئێلیانا وتی .

ئێلیانا هەستایەوە و لە ژوورەکەی رۆشتە دەرەوە بۆ لای باوکی .

" چی رویداوە ؟ "
ئێلیانا وتی .

" ویستم هەندێ قسە بکەین "
باوکی وتی .

" باشە ئەوە چییە کە دەتەوێ قسەی لەسەر بکەین ؟ "
ئێلیانا وتی .

" کچەکەم تۆ بۆچی وا رەفتار دەکەیت ؟ "
باوکی وتی .

" چیمە ؟ "
ئێلیانا وتی .

" خۆت لە ئێمە بە دوور دەگریت ، هەمیشە لە ژوورەکەتیت "
باوکی وتی .
" هیچ شتێک بووە ؟ "

" نەخێر باوکە من باشم تەنها من دەزانم چی بۆمن باشە هەر بۆیە ئەوە دەکەم "
ئێلیانا وتی .

" دووبارە خەوێکت بینیوە کچەکەم ؟ "
باوکی وتی .

" نەخێر باوکە هیچ خەوێکم نەبینیوە تەنها بێتاقەتم "
ئێلیانا وتی .
" دەرۆم "

𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀  ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️Where stories live. Discover now