ئێلیانا رۆشتە لای دایک و باوکی ، ئەوان ئامادەبوون ." وەک هەمیشە کچەکەم شاهانەیە "
دایکی بە زەردەخەنەوە وتی ." وااااا کچەکەمم زۆر جوانیت وەک هەمیشە .. "
باوکی وتی ." سوپاستان دەکەم ئێوەش زۆر جوانن "
ئێلیانا بە زەردەخەنەوە وتی ." برۆین؟ "
باوکی وتی ." با برۆین "
دایکی وتی .رۆشتن بۆ ناو کەشتیەکە .. ئەوان بە خێراترین کەشتی ئوسترالیا دەرۆن بۆ چین ...
ئێلیانا لە دوورەوە سەیری دەرەوەی دەکرد ، چێژی لێدەبینی بەتایبەت ئاسمانەکەی ..
" برۆمە نزیک ؟ با برۆم بزانم هێشتا ماوە "
ئێلیانا لەبەر خۆیەوە وتی.رۆشتە نزیکتر لە رۆخی کەشتیەکە .. هەر زوو کە سەیری ئاوەکەی کرد هەناسەی تەنگ بوو سەری دەسوڕا .. ئێلیانا فۆبیایەکی توندی هەیە بە دەریا و ئاوە گەورەکان ... هەر زوو گەرایەوە دواوە ...
" زۆر نزیک بوو .. "
ئێلیانا وتی بە هەناسە تەنگیەوە و دانیشت .ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
" ئێستاش با بەخێرهاتنی پاشا و شاژن و شازادەی ئوسترالیا بکەین "
هەمووان چەپڵەیان لێدا و ئەوانیش هاتنە ژوورەوە دایک و باوکی لە پێشەوە و ئێلیانا بە دوایانەوە دەرۆیشت لە دواییدا پاسەوانەکان .هەموو چاوەکان لەسەر ئەم کچە شۆخ و شەنگ و ناسکە بوو ... هەمووان لێیان دەڕوانی .. ئایا ئەمە مرۆڤە یا پەری ؟؟ ئایا هەر بەراستی کەسێکی وا جوان بوونی هەیە ؟؟ ئێلیانا تەنها سەیری بەردەم خۆی دەکرد ...
هەموو پاشاکان ، شاژنەکان ، شازادەکان ، پاسەوانەکان ... هەموویان چاوەکانیان لەسەر ئێلیانا بوو .
لە هەموو شانشینەکان دا کوڕیان هەیە وەک جێنشین ، تاکە کەس کە جێنشینی کچی هەبێت ئوسترالیایە ، شازادە ئێلیانا ، کە زۆر کەس لە خۆشەویستیا پێی دەڵێن ئێلی ..
هەر کەس لە شوێنی خۆی دانیشت ..
" ئێستاش ، مادام هەمووان لێرەن ؛ با دەست بە رێورەسمەکە بکەین "
پاشای چین وای وت ." باشە "
شاژنی چین وتی ." ئەمرۆ ، من ئێوەم کۆکردۆتەوە ، بۆ ئاهەنگی بە جێنشین بوونی کوڕەکەم ، مینگهاو .. لە ئێستا بە دواوە ، من تاجەکەم و شوێنەکەم دەدەم بە ئەو.. ئیتر چین لە ژێر دەستی ئەو دایە "
پاشای چین وتی و تاجەکەی لەسەر سەری مینگهاو کرد و هەمووان چەپڵەیان لێدا .
YOU ARE READING
𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀 ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️
Romanceکۆتایی هاتووە 🥟 ژانەر : رۆمانسی - درامی - خەیاڵی - ئاکشن . چی روو دەدات ئەگەر دوو شازادە لە دوو شوێنی جیاواز و لە دوو ژیانی جیاواز و ناکۆکی لە نێوانیان دا هەبێت بەڵام .. ئەوان یەکتریان خۆشبوێت؟ ئایا دەتوانی دەستبەرداری خۆشەویستی ژیانت بیت لەبەر ن...