رۆشتنەوە هۆڵی شاهانە دووبارە .." زۆر باشە .. ئێستا ... ئێمە دەمانەوێت رایبگەیەنین .. ئیتر ناکۆکی کۆریا و ئوسترالیا کۆتایی هات ، ئیتر ئێمە هاورێین .. ئەمەش لە پێناو کچەکەم ئەنجام دەدەم ، وە سوپاسی تایبەتیش بۆ شازادەی کۆریا ، هوانگ هیونجین سوپاس بۆ پاراستنی کچەکەم .. ئیتر ناکۆکی بوونی نییە لە نێوانمان "
باوکی ئێلیانا وتی و هەمووان چەپڵەیان لێدا ." خۆشحاڵین کە ئەوە دەبیستین .. هەر ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت... ناکۆکی و ناخۆشی لە نێوان ئوسترالیا و کۆریا کۆتایی هات "
پاشای کۆریا وتی و هەمووان چەپڵەیان لێدا .
" دەتەوێ شتێک بڵێی کوڕەکەم ؟ "" مـ من؟؟ "
هیونجین بە نزمی وتی .
" باشە ،، ئێستا من زۆر دڵخۆشم بەوەی کە ناکۆکیەکان نەمان .. وە هیوادارم پەیوەندیەکەی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەهێزتریش بێت، وە ئەو کارەی کە من کردم بۆ شازادەی ئوسترالیا ، ئەرکێکی مرۆڤایەتی بوو ، وە خۆشحاڵم کە بە تەندروستی دەیبینم ، "
هیونجین بە زەردەخەنەوە وتی و لە کۆتاییدا سەیری ئێلیانای کرد .ئێلیاناش زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و کەمێک سەری دانەواند وەک رێزێک .
دوا ئەوە هەمووان چەپڵەیان لێدا و هەردوو پاشە ئاشتیان راگەیاند ..
وە دواتر ئاهەنگەکە دەستی پێکرد ...ئێلیانا تەنها لەم ناوە دانیشتبوو بە زەردەخەنەوە سەیری دەورو بەری دەکرد و شیرینی دەخوارد ..
دواتر رۆشتە دەستشۆر تا دەستەکانی بشوات لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد و کەمێک بیری کردەوە و قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد .
" ـ من ئەم جلەم لە شوێنێک بینیوە ... بـ بوەستە .. مەحاڵە مەحاڵە !!!...
خەونەکەم !!! مەحاڵە مەحاڵە .!!! هەمان جلە .. بوەستە شازادە چی لەبەر بوو .... ئەی خوایەەەەە باوەر ناکەممم هەمان جلەەە ـ "
ئێلیانا وتی و سەیری خۆی کردەوە دووبارە هەندێک روخساری سوور ببو ..
" نا نا .. ئێلیانا ئارامبە لەوانەیە راست نەبێ هەر وەک خەونەکەی کە کە نەبوو بە راستی . ... نەمهێشت... "دەستەکانی وشک کردەوە و رۆشتە دەرەوە .
" پێویستە هەر ئێستا داوای سەمای لێ بکەم "
مینگهاو لەبەردەم خۆیەوە وتی .هیونجینیش لەولاوە سەیری مینگهاوی دەکرد و دەیزانی دەیەوێ چیبکا.. تەنها هەناسەی دەدایەوە بە بێزاری .
" هیونجین ئۆپا ؟ چیبووە ؟ "
یێجی وتی ." هیچ "
هیونجین وتی
YOU ARE READING
𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀 ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️
Romanceکۆتایی هاتووە 🥟 ژانەر : رۆمانسی - درامی - خەیاڵی - ئاکشن . چی روو دەدات ئەگەر دوو شازادە لە دوو شوێنی جیاواز و لە دوو ژیانی جیاواز و ناکۆکی لە نێوانیان دا هەبێت بەڵام .. ئەوان یەکتریان خۆشبوێت؟ ئایا دەتوانی دەستبەرداری خۆشەویستی ژیانت بیت لەبەر ن...