𝟩 ⚡︎

246 57 101
                                    






* ڤۆت بە پارە نییە 👽 *









ئێلیانا رۆشتە دەستشۆرەکە و روخساری شوشت ...

بە تەواوەتی مەیکئاپەکەی لاچووبوو .. بەڵام زۆر ئاسایی بوو بۆ ئەو ،
ئەو متمانەی هەبوو بە خۆی .. تەنانەت بە بێ مەیکئاپ لە پەریەکی راستەقینە دەچوو ، ناسک و پێستێکی جوان ، سپی وەک بەفر ..

ئێلیانا روخساری وشک کردەوە و رۆشتە دەرەوە .
بینی مینگهاو چاوەرێی دەکات .

" هەست بە باشتربوون دەکەیت ؟ "
مینگهاو وتی .

" بەڵێ.. سوپاس پاشا .. "
ئێلیانا بە رێزەوە وتی .

" کەوایە .. "
قۆڵی راگرت بۆ ئێلیانا .
" با برۆین ، لە هۆڵەکە سەما دەکەن .. تۆش سەمام لەگەڵ دەکەی؟ "

" مـ من ؟ "
ئێلیانا بە کەمێک شۆکەوە وتی ، بەڵام ... چۆن مینگهاو رەت دەکاتەوە ؟ کەسێکی ئەوەندە قۆز و باڵا بەرز و پیاوانە .. چۆن رەت دەکرێتەوە ؟
" بـ باشە با برۆین "

ئێلیانا وتی بەڵام قۆڵی مینگهاوی نەگرت تەنها لە تەنیشتیەوە دەرۆیشت بەرەو هۆڵەکە .

" تۆ زۆر جوانیت شازادە "
مینگهاو وتی .

" سوپاس .. "
ئێلیانا وتی و کوڵمەکانی کەمێ پەمەیی بوون

" تەنانەت ئێستا مەیکئاپیشت نەکردووە بەڵام.. زۆر جوانتریت لەوەی کە مەیکئاپ دەکەیت "
مینگهاو وتی .

" سوپاس "
ئێلیانا بە زەردەخەنەیەکی شەرمن وتی .

گەیشتنە هۆڵەکە ....

" شازادە ؟ "
مینگهاو وتی و دەستی بۆ ئێلیانا راگرت .

ئێلیانا ش بە شەرمەوە دەستی گرت .

هەموو چاوەکانیان لەسەری بوو ... هەمووان سەیریان دەکردن ...

شاژن و پاشای چین بە زەردەخەنەوە سەیریان دەکردن ...
دایک و باوکی ئێلیانا ش ئاسایی بوون ...

مینگهاو دەستی ئێلیانای گرتبوو .. بە دەستەکەی تر کەمەری ئێلیانا ی گرتبوو سەمایان دەکرد .. مینگهاو بە خۆشەویستیەوە سەیری ئێلیانا ی دەکرد .. ئێلیانا سەیری خوارەوەی دەکرد یان سەیری دەورو بەری دەکرد .

" تۆ شەرم دەکەی ؟ "
مینگهاو وتی .

" نەخێر .. "
ئێلیانا وتی .

" باشە "
مینگهاو زەردەخەنەیەکی کرد .



ئاهەنگەکە خەریکبوو کۆتایی دەهات ..

𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀  ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️Where stories live. Discover now