كاتێ هەرچی ئەكەی هێشتا شەكەتی، هەر هەنگاوێك ئەنێی هێشتا خاوەن لاشەیەكی داهێزاوی، هەر حەبێك ئەخۆی هێشتا باشنابی، بۆلای هەر دكتۆرێك ئەچی هێشتا دەوات نایە، بۆ ناواخنی هەر كتێبێك ئەچی، واتاكەی خۆی نادا بەدەستەوە، ئەوا بزانە، تۆ لەفكرەوە ئیشت نەكردووە، ئەوەی لە فكرا ساغبێت، جەستە وەڵامی ئەداتەوە بەباش، ئەوەی لەفكریشا خراپ بێت، هەمدیس جەستە بێ وەڵام نابێت..
نەخۆشبیت و باوەڕت وابێ چاك ئەبیت، زۆر مەزنترە لەوەی ساغبیت و باوەڕت وابێ نەخۆشی، كۆنفۆشیۆسیەكان ئەڵێن" جەستەی سەلامەت، شوێن فكری سەلامەت ئەكەوێ" كەواتە ئێوە گەر ویستتان كارێك بكەن، لە فكرەوە دەست پێبكەن..
ئەوەی زۆرترین ڕێبازی بیركردنەوە بزانێ، كەمترین سەیدەلی و كلینك پێئەزانێ.
هەوڵبدەن، یان خۆتان لەفكرا بەرنە پێش، یان لەدەسپێكا هاودەنگ و هاوڕاز و هاودەمی خاوەن فكرێك بن...