لە ڕاستیدا خەڵکی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا زۆر گرینگی بەوە نادەن کەسی بەرامبەر بەڕاستی کێیە و چی دەوێت، بەڵکو بەپێی ئارەزووی خۆیان کەسایەتییەک و کۆمەڵە ویستێک بۆ یەکتر دروست دەکەن و کەسایەتی ڕاستەقینەی بەرامبەر بە تەواوی فەرامۆش دەکرێ. دوای ئەوەیش کە کەسی بەرامبەر نەیتوانی ڕۆڵی ئەو کەسایەتییە خەیاڵیە و ئەو ئارەزووانە بەرجەستە بکات، جیابوونەوە دێتە ئاراوە، چونکە ئەو خودی کەسی بەرامبەری خۆش ناوێت، بەڵکو ئەو کەسەی خۆش دەوێت کە بەپێی ئارەزووەکانی خۆی دایڕشتووە، ئەو ئاشقی ئەو کەسەیە کە لە ئارەزووەکانیدا ھەیە. ھەمیشە خەیاڵ و ئارەزووەکانمان فێڵمان لێدەکات لە ناسینی کەسی بەرامبەر، دواتر کە کەسایەتی کەسی بەرامبەر بە تەواوی دەبینین و دەیناسین پێی دەڵێین «تۆ بەڕاستی گۆڕاویت»
..