هەندێک جار

21 3 2
                                    

هەندێک جار تاکوو ئەوپەری ماندوو بوون ماندوو ئەبم، بە تاسەوە ئەمەوێ بگەرێمەوە سەر جێگەکەم، کە ئەگەرێمەوە ئەچمەوە سەر جێگە خەوەکەم، مۆبایلەکەم ئەکوژێنمەوە و هەموو شت ئامادە ئەکەم بۆ خەوتن، چاوەکانم دا ئەخەم بەلام مێشکم بەخەبەرە، هەر بەخەبەرە و بیرەکاتەوە لە دەیەها بیرۆکەی ئالۆز، لەوەی ئەمرۆ بۆچی ئەوە رویدا چی ئەبوو ئەگەر رینەدابا، بیرکردنەوە هەموو شتێکت لێ تێک ئەدات، هەموو پلانەکانم دێتەوە یاد ئەوانەی سەریان نەگرت، یەک یەک دێنەوە یادم و هەست بە بەزێنراوی خۆم ئەکەم، چ شەرێکە ژیان کردن.
...

وتــەWhere stories live. Discover now