ونبوون

11 3 0
                                    

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەرەکەوێ کە ونبوون بەشێکی پێویستی ژیانەو لەگەڵ هەر ونبوونێک هەمیشە بەشێکی تری 'ئێمە کێین' ئەدۆزینەوە ، لەکاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێچکەکەی ژیانمان ، زیاتر فێرئەبین خۆمان خۆشبوێت و ئارامی و ئاسوودەیی خۆمان لا گرنگتر بێت.
ونبوون شتێکی پێویستە بۆ دۆزینەوەی خۆت ، زۆر جار ناڕازین بەرامبەر بەو بارودۆخانە بەڵام هەر ئەو بارودۆخانەن کە رێگەمان ئەدەن خۆمان بناسین و باشتر لەهەموو شتێک تێبگەین بۆیە هەر جارێک کە هەستت بە ونبوون کرد، بیربکەوە لەهەموو ئەو شتانەی ئەکرێ پێتی ببەخشێ..

وتــەWhere stories live. Discover now