ماوەیەکە هیچم نەنووسیوە

28 4 4
                                    

ماوەیەکی زۆرە هیچم نەنووسیوە، من.. بێتاقەتم، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر، ئێستا لە خۆڕا ئەمەوێ بە شەقامەکاندا بڕۆم و شەڕ بفرۆشم، نامەوێ هیچ کەسێك قسەم لەگەڵ بکات، هەموو شتێکم فەرامۆش کردووە تەنانەت خۆشم کە ئێستا لە ژوورەکەمدا گیرم خواردووە، ڕۆژێك لەگەڵ خۆم ئاشتم و زۆرجار بە درێژایی هەفتە ناتوانم قسە لەگەڵ خۆمدا بکەم، حەزی هیچم تیا نەماوە تا فیلمێك ئەبینم سەد جار هەڵدەستم، تا ماوەیەك لە باڵکۆنەکەوە لە دەرەوە ڕادەمێنم، هەموو شەوێك بە خەیاڵی ئەوە ئەخەم چۆن ئەبێ ئەگەر بەیانی دواهەمین ڕۆژمبێ، ئەوەندە گۆڕاوم تەنانەت سەیری ئاوێنە ئەکەم ناتوانم بڵێم ئەوە خۆمم، مرۆڤێکی ماندوو و خەمگین، جیاواز لەوەی پێشوو.

...

وتــەWhere stories live. Discover now