~پارتی ڕوونکردنەوە
سەرەتا زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئەم کتێبەیان هەڵبژارد بۆ خوێندنەوە ، وە سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کتێبەکەیان خۆشویست و ڕێزیان گرت
~•~
سەرەتا من وەک نوسەری ئەم کتێبە بڕیار نەبوو بەهیچ شێوەیەک روونکردنەوە لەسەر کتێبەکە بدەم چونکە زۆربەی کات نوسەر کتێبێک دەنوسێت بەڵام خوێنەر دەبێت بڕیار لەسەر شیکردنەوەی کتێبەکە بدات
ئەم کتێبە زۆر پەیامی قوڵی هەڵگرت بوو کە هەندێکتان ئێستاش لێی تێنەگەیشتن..
ڕوونکردنەوە:
ئەم کتێبە بەم شێوەیە دروست بوو کە کچێکی بچوک ون دەبێت
ئانی کارەکتەری سەرەکی چیڕۆکەکەمانە ، ئانی خۆی ون دەکات کاتێک بەدوای دڵی دەکەوێت
ئانی کچێکی بچوک و بێتاوانە کە هەموو ئەوەی پێویستیەتی کەمێک خۆشەویستی و گرنگی پێدانە .. ئانی کە پێیوایە کەسێکی زیرەکە بڕیار دەدات خۆی ئەم شتە بدۆزێتەوە
بەڵام ئەو ڕێگایەی ئانی دەیگرێتە بەر ڕێگایەکی تاریکە و هیچی تر ، هەرچەندە ئانی دەڕوات جگەلە کێشە و خەمی زیاتر هیچی دەستناکەوێت
ئانی دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی زۆر دڵخۆش دەبێت چونکە ئیتر کەسێک دەبێت خۆشی بوێت
ئانێ زۆر هۆگری کورەکەی دەبێت بەڵام تایهیۆنگ غیرە دەکات و ڕێگە نادات بەیەکەوە ئاسودە بن
وە کەسایەتی دووەم نیکۆڵاس تایهیۆنگە
کەساتی تایهیۆنگ زۆر ئاڵۆزە .. تایهیۆنگ پیاوێکە کە تەنها مێشکی کر دەکات و دڵی لەکار کەوتووە
هیچ کەس تێناگات کە تایهیۆنگ بۆچی بەم شێوەیەیە لەوانەیە ڕابردووێکی هەبێت وەک ئانی وتی وە لەوانەشە هیچ شتێکی نەبێت ئەمە تەنها کەسایەتی خۆی بێت
نوسەر بەم شێوەیە کەسایەتی تایهیۆنگ دروست دەکات کە هیچ کەسێک لێی تێنەگات .. جا زیرەکەکان خۆتان دەرخەن بزانم کێ بوو دەیوت من تێدەگەم:)
YOU ARE READING
little lady //k. th
Romance~ دەتوانم ببم بە خانمی تۆ ؟! ~ بێگومان خانمەکەم.. پیاوێکی دەروون نەخۆش ... کچێکی بچوک..