کۆمێنت لە نێو دیڕەکان جێبێڵن
_______________POV ~yu mi
ڕۆشتمە ژورەوە و خێرا پشتم بە دەرگاکە دادا وو دەستم بە دەممەوە گرت
یومی: چ نەفرەتیەکم کردووە من ! بە نەفرەت بیت یومیییییی
بە کەمێک دەنگی بەرز وتم و لە سەری خۆمم دەدا و پاشان هۆشم هاتەوە و سەیرێکی ژورەکەم کرد ، ژورێکی زۆر جوانە هەموو شتێک ڕەش و سپیە و دڵخوازی منەلەسەر سیسەمەکە دانیشتم
یومی: یومی گەمژە ، گەمژە گەمژە گەمژەەە
بە دەستمم پرچی خۆمم ڕاکێشایومی: من ئێستا چۆن سەیری ڕوخساری بکەم!!!
تەواو یومی ئەو شتە تێپەڕی ، من دەبێت بڕۆم و جلێک بکڕم بۆ ئاهەنگەکەی باوکی تایهیۆنگ ! ، هەموو شتێک لە بیر بکە یومی لەبیری بکە !ژورەکەم بە جێهیشت و لەو کاتەشا تای لە ژورەکەی هاتە دەرەوە ، ئاهـ من زۆر شەرم دەکەم کاتێک سەیری دەکەم بەڕاستی ، دەبیت خۆم وا دەربخەم کە هیچم بیر ناکەوێتەوە !
تای: بۆ کوێ دەڕۆیت !؟
یومی: ئێ...ئەوە...دەڕۆم جل دەکڕم بۆ ئاهەنگەکەی باوکت
بە شڵەژاویەوە وتم و چاوەکانم بە دورگرت لە چاوەکانی چونکە خەریکە دەبمە تەماتە لە شەرمدا ، ویستم خۆم بدزمەوە لێی و هەنگاوێکم نا بۆ ڕۆشتن و مەچەکمی گرتتای: دەی منیش دەڕۆم تاوەک و قاتێک بکڕم ، کەواتە با پێکەوە بڕۆین !
چی نا من چۆن جل لەگەل تۆ هەڵبژێرم ئەخەر ، سوێند بەخوا ئەمڕۆ لە شەرمدا دەمرمیومی: چی...نا پێویست ناکات خۆم دەڕۆم سپاس
دوبارە ویستم بڕۆم و ئەمجارە دەستمی گرت و زیاتر هەستم بە سوتانی ڕومەتەکانم کردهاتە پێشەوە لێم و منیش گەڕامە دواوە تاوەک و پشتم بەر دیوارەکە کەوت و دەستی لەسەر ڕومەتەکانم دانا
تای: بۆچی ڕومەتەکانت سور بونەتەوە!؟
بە زەردەخەنەیەکەوە وتی و لێوی لە گوێم نزیک کردەوەتای: تۆ بڵێی دوێنێ شەوت بیر کەوتۆتەوە!؟
بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی وتی و زۆر زۆر زیاتر شڵەژامیومی: ن...نا... نەخێر من هیچم...بیر نەکەوتووەتەوە
بە شڵەژاویەوە وتم و زمانم دەلەرزی و ئەو کەمێک دور کەوتەوەتای: دەی درۆ مەکە دیارە کە بیرت کەوتۆتەوە
هیچیتر لەسەری نەڕۆشتم و ویستی قسە بکاتتای: یومی من تۆم...
قسەکەیم پێ بڕی چونکە دەزانم دەڵێت هەڵەی من بووە با زوو خۆم وا بڵێمیومی: تای بمبورە دەزانم هەڵەی من بوو بەڵام وای دابنێ کە ئەوە ڕوینەداوە باشە !؟ تکایە بەو جۆرە هیچمان هەست بە شەرمەزاری ناکەین بەرامبەر یەکتری !
ئەو شێوەی ڕوخساری گۆڕا بۆ بێزاریەکی تەواو
![](https://img.wattpad.com/cover/364904726-288-k236667.jpg)
YOU ARE READING
پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️
Romance: بۆچی وەک و پێشوو بمێنمەوە لە کاتێکدا ژیانم وەک پێشوو نەماوە؟! : ببورە... : خەونەکەم تۆڵە سەندنەوەی خێزانەکەمە! بۆ ئەمەش پێویستە ببمە پۆلیس ! : دەتوانم یارمەتیت بدەم بۆ بون بە پۆلیس ، وە من پێت دەڵێم تەنها هەوڵ بدە ! :: دوای ئەو هەموو ساڵە دەرئاسەی...