Part~13

144 24 75
                                    


کۆمێنت لە دێڕەکان جێبێڵن سپاستان دەکەم
_____________________


دوای چوار ساڵ




POV ~yu mi

چوار ساڵ تێپەڕیوە و یەک دوو مانگێک دەبێ زانکۆم تەواو کردووە لەو چوار ساڵەدا هیچی جیاواز ڕوی نەدا هەموو ڕۆژێک دوبارە بوو چونە زانکۆ و دوای زانکۆ بۆ کار و شەو درەنگیش لە مالەوە بۆکسێنم دەکرد و دواتریش خەوتن ،کۆتایی هەفتەکان ئەگەر لەگەڵ هێجین و جایجین و تێموو و نابی دەرچوباین ئەگەر نا لە مالەوە ڕاهێنانی شەڕم دەکرد یاخود گوێم لە گۆرانی دەگرت ، وە من ئێستا زۆر باشبۆتم لە شەڕ کردن دا وە هەروەها یەکەمی سەر کلاسەکەم بووم لە زانکۆ وە هیچ هاوڕێیەکم بۆخۆم دروست نەکرد و هەموو کات بە تەنها بووم بە گرنگم نەزانی هاوڕێیەکی نزیکم هەبێ لە زانکۆ هەرخۆی کەس نەدەهاتە لای من چونکە هەمووی هاوڕێی یەکتری بوون ، تێموو ساڵێک مایەوە لە دوا ساڵی زانکۆدا وە ئەو ساڵێک دەبێت لە بنکەی پۆلیسی مادەی هۆشبەر کار دەکات و منیش ئەمساڵ دەست بە کار کردن دەکەم بەڵام من ناڕۆمە بەشی مادەی هۆشبەر بەڵکو دەڕۆمە بەشی توندوتیژی چونکە من دەمەوێت بکوژی خێزانەکەم بدۆزمەوە هەرچەندە دڵنیا نیم کە ئایا دۆسیەیەکی پێنج ساڵ لەمەو بەر دوبارە دەکرێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام هەوڵ دەدەم کەوا دۆسیەکە بکرێتەوە !

ئەمڕۆ دەڕۆمە وەزارەت بۆ ئەوەی فۆڕمی دامەزراندنم وەربگرم
خۆم گۆڕی و جلێکم پۆشی

ئەمڕۆ دەڕۆمە وەزارەت بۆ ئەوەی فۆڕمی دامەزراندنم وەربگرم خۆم گۆڕی و جلێکم پۆشی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەی یومی

جزدانەکوم و موبایلەکەم هەڵگرت لەگەڵ سویچەکەم
بەڵێ من لەو چوار ساڵەدا مۆڵەتی شۆفێریشم دروست کرد و هەروەها ئۆتۆمبێلێکم کڕی لە سێیەم ساڵی زانکۆم

ماڵەوەم جێهێشت و بە ئەسانسۆرەکەدا ڕۆشتمە خوارەوە بۆ گەراجەکە و سەرکەوتمە ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێکەوتم بۆ وەزارەت
تب: جەماعەت  بەجدی لە دامەزراندن و ئەو شتانە نازانم وای دانێن وەرگیرا و تەواو

پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️Where stories live. Discover now