کۆمێنت لە نێو دێڕەکان جێبێڵن
________________POV ~yu mi
بەڕێکەوتین بۆ نەخۆشخانە ، من تەنها بیرم لەلای جایجینە کەوا چۆن توانی ئەو کارەم لەگەڵ بکات واتا ئەوەندە کەسێکی بێڕەوشت بووە !؟
گەیشتینە نەخۆشخانە و هەرسێکمان دابەزین و ڕۆشتینە ژوری ئەو کچەتای: مەشڵەژێ ئێمە تەنها هاتووین کە ئیفادەت لێ وەربگرین بۆ ئەوەی تاوانبارەکە دەستگیر بکرێت ، هیوادارم یارمەتیمان بدەیت !
کچەکە: بێگومان من هەموو شتێکتان بۆ باس دەکەم...
یومی: فەرموو قسەبکە
موبایلەکەم کردە سەر بەرنامەی تۆمارکەرەکە و لەسەر مێزەکە دامنا و ئەویش دەستیکرد بە باسکردنیکچەکە: ئەو کەسەی وایلێکردم پیاوێکی بێڕەوشتە هاوسەری پورمە زۆر دەمێکە چاوی لەسەرمە هەموو کات داوای شتی پیسی لێم دەکرد منیش کە ڕەتم دەکردەوە زۆر توڕە دەبوو ، چەند جارێک بە پورمم وتوە بەڵام ئەو باوەڕ بە من ناکات و باوەڕ بە هاوسەرەکەی دەکات ، پایزی ئەمساڵ دایک و باوکمم لە دەستدا و هیچ خوشکێک یان برایێکم نیە پارێزگاریم لی بکەن منیش تەنها قوتابیەکی زانکۆم کە کۆتا ساڵمە بۆ تەواو کردن چەند ساڵێک دوا کەوتووم لە خوێندن بەهۆی نەبوونی پارە و باوکیشم نەخۆشی هەبوو دەبوو کار بۆ ئەو بکەم تاوەک و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت ، ئیتر ئەو هەموو جارێک دەیوت کە لەگەڵی بخەوم ئەو پارەم پێدەدات بەڵام من ڕەتم دەکردەوە ئیتر هەفتەی ڕابردوو کە کۆتاجار بێزاری دەکردم بە سەیرکردنەکانی و دەستلێدانەکانی منیش بە پورمم وت ئەویش گوێبیستی بوو شەوەکەی هات بۆ ماڵەکەم و وتی کەوا بۆچی لەلای پورم واموتووە و ئیتر دوای ئەوە... شتەکە بوو...
بە گریانەوە وتی و زۆر دڵم بۆی سوتا چونکە ئەو هێشتان گەنجەسەیرێکی ئەو دوانەم کرد تێموو بە ئامانژە وتی کەوا باوەشی لێبدەم منیش باوەشم لێیدا لە کاتێکا ئەو دانیشتبوو منیش بە پێوە بووم
تێموو: ئەی باشە ئەو پیاوەی ناوی لی مینجینە هیچ پەیوەندی بەو کارەوە هەیە !؟کچەکە: لی مینجین ؟ نەخێر بگرە من یەکەم جارە ئەو ناوە ببیستم ! ها بوەستە ئەو پیاوەی هاتوو منی ڕزگار کرد !؟ نەخێر نەخێر ئەو دراوسێیەکی نوێیە کە بەتەواوەتی نایناسم تەنها دەمبینی کاتێک ماڵی دەگواستەوە
سەیرێکی تێموو و تایم کرد
تێموو: باشە کەواتە زۆر سپاس بۆ ئیفادەکەت ، ئێمە دەرۆین سەلامەتیەنەخۆشخانەکەمان جێهێشت
هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد لەسەرم و دەرمانخانەیەکم بینی لەو بەری نەخۆشخانەکە کە ئەوەندە دور نەبوویومی: ئێوە لێرە بوەستن دەڕۆم دەرمانی سەرئێشە دەکڕم و دەگەڕێمەوە ، سەرم زۆر ئازاری هەیە
YOU ARE READING
پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️
Romance: بۆچی وەک و پێشوو بمێنمەوە لە کاتێکدا ژیانم وەک پێشوو نەماوە؟! : ببورە... : خەونەکەم تۆڵە سەندنەوەی خێزانەکەمە! بۆ ئەمەش پێویستە ببمە پۆلیس ! : دەتوانم یارمەتیت بدەم بۆ بون بە پۆلیس ، وە من پێت دەڵێم تەنها هەوڵ بدە ! :: دوای ئەو هەموو ساڵە دەرئاسەی...