کـــۆتــــایـــی

152 22 14
                                    




کۆمێنت لە نێو دێڕەکان جێبێڵن
_______________


دوای مـانـگـێـک

POV ~ yu mi

زۆر شت ڕویاندا لەو مانگەدا ، دوای ئەوەی باوکی تای و هاوسەرەکەی گەڕانەوە ماڵەکەیان تای وتی کەوا خانوێک بەکرێ دەگرێ بۆ خۆی بەڵام من داوام لێکرد بێتوو لەگەڵ من بژیت هەرخۆی من بەتەنها دەژیم ، یوراش دوای ئەوەی دایک و باوکی گەڕانەوە سیۆل گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی
یورا بۆ منی باسکرد کە ئەو جونگکووک بونەتە خۆشەویست و تەنانەت چەند جارێکیش بەیەکەوە خەوتوون ، ئاهـ یورا ئەو هەموو شتێک باسدەکات هیچ شەرمی نەماوە من لەو مانگەی لەگەڵ تای بەیەکەوەین لە ماڵەکەی من چەند جارێکیش بەیەکەوە خەوتووین بەڵام تا ئێستا لەلای هیچ کەس باسمان نەکردووە تەنها بە هەموویانمان وتووە کە بوینەتە خۆشەویست ، وە هەروەها جیمین و تینیاش بونەتە خۆشەویست هەرچەندە کە باسیان کرد بۆ ئێمە زۆر درەنگ بوو ئەوان چەند ساڵێک بوو خۆشەویست بوون
تێموو تا ئێستا نەیوتووە کە خۆشەویستێکی هەبێ و تەنانەت کچێکی خۆشبوێت
وە لەو مانگەدا تای منی بە باوکی و زر دایکیشی ناساند ئێوارە خوانێکمان هەبوو بەیەکەوە لە شوێنێک و باوکی لەوە دەچوو منی بە دڵبێت چونکە زۆر بە شیرینی و ڕو خۆشیەوە قسەی لەگەڵم دەکرد ، وە منیش خۆشم ویست
وە من و تای ئێستاکە دەستگیرانین ، واتا ئەو داوای هاوسەرگیری لێمکرد و منیش ڕازیبووم و هەردووکمان ئەڵقەکەمان لە دەست کردووە ، بەڵام هێشتا بڕیارمان نەداوە کەی هاوسەرگیری بکەین

ئەمڕۆ جونگکووک و یورامان بانگهێشت کردوەتە ماڵمان بۆ نانی نیوەڕۆ

کاتژمێر نۆی بەیانی بوو لە چیشتخانەکەبووم خەریکی خواردن ئامادەکردن بووم بۆ نیوەڕۆ و تای هێشتان خەوتبوو
زۆر سەیرە چەند ڕۆژێکە زۆر هێڵنج دەدەم و هەروەها بێز لە هەندێ خواردن دەکەم کە پێشتر زۆر زۆرم حەز لێیان بوو
بۆ یورام باسکردووە ئەو هەردەڵێت کە تۆ دووگیانیت بەڵام من تەنها گاڵتەم بە قسەکەی دێت من تەنانەت بەوم نەوتووە کە بەیەکەوە خەوتووین بەڵام ئەو هەر قسەکەی خۆی دەسەلمێنێت

وە وتیشی ئەمڕۆ لەگەڵ خۆی تیستی دووگیانیم بۆ دەکڕێت
هەرچەندە خۆشم هەست دەکەم کە دووگیان بم بەڵام ئیتر... من تەنانەت هاوسەرگیریشم نەکردووە یانی ئەوە زۆر زۆرە بۆ پێش هاوسەرگیری...

لە دەرگادرا و چوم بۆ کردنەوەی و یورابوو

یومی: بەخێربێیت
باوەشمان لەیەکدا و هاتە ژورەوە

یورا: خەریکی چیت !؟

یومی: خەریکم خواردن ئامادە دەکەم

پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️Where stories live. Discover now