POV ~yu miخوایە گیان زۆر سپاس بۆ تۆ ، زۆر سپاس بۆ تۆ کە تایهیۆنگت بۆم نارد
هەستم بە ئازادیەک کرد ، هەستم بە ئاسودەییەک کرد ، هەستم بە پارێزراوی کرد بە بینینی و گریانەکەم زیاتر بوو چونکە گریانی دڵخۆشی و ترس و غەمباریم بەیەکەوە دەڕشتئەو بەخێرای هات و بۆکسێکی وای لە جایجیندا ئەو ڕێک کەوتە زەویەکە وو بۆی چوو سێ بۆ چوار دانەی تریشی لێیدا و منیش لەبەر گریان نەمدەتوانی بڵێم کەوا وازیشی لێبێنێت ، بەڵام نا هیوادارم بیکوژێت ، بێڕەوشت ئەو منی لە ناوبرد
تای کە زانی ئەو زۆر بێ هێز بوە و بەرەو من هات و چاکەتەکەی داکەند و یەکسەر جونگکووک و ئەوان ویستیان بێنە ژورەوە بەڵام تای کە زانی من هیچم لەبەر دا نیە هاواری کرد
تای: کەستان مەیەنە ژورەوە!
چاکەتەکەی بە من دادا و دەست و قۆڵمی کردەوە و منیش تەنیا دەگریام و کە دەستەکانمی کردەوە یەکسەر باوەشم لێیدا و گریانەکەم زیاتر بوویومی: سوپاس...من...زۆر...سپاست...دەکەم تای ! تۆ... چاکە...یەکی...زۆر...گەورەت...لەگەڵ...م...کرد
بە هەنسکەوە وتم و ئەویش تەنیا دەستی بە پشتم دادەهێناتای: بمبورە زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە درەنگ گەیشتم!
سەرم بە نەخێر جوڵاند چەند جارێک و ئاگام لە خۆم نەما و بێهۆشبووم...POV ~taehyung
یومی بورایەوە و ڕێک کەوتە باوەشمەوە و خێرا بڵندم کردوو ژورەکەم جێهێشت
تێموو: چیبووە ئەو باشە!؟تای: دەیبەمەوە بۆ ماڵەوە با پشوو بدات ! ئێوە خەریکی ئەو بێڕەوشتە بن ، با من بێمەوە ئەو بکوژم!
ئەوانم جێهێشت و بەخێرای یومیم کردە نێو ئۆتۆمبێلەکەم و زۆر بە خێرایی شۆفێریم دەکرد تاوەک و گەیشتینە ماڵەوە و هەر لە ڕێگا پەیوەندیم بە پزیشکەوە کرد کە بێت بۆ مالەوەیومیم لەسەر سیسەمەکەی دانا و بلوزێکم لە کانتۆرەکەی دەرکرد و بە خزمەت کارەکەم وت کەوا لەبەری بکات و لەو کاتەدا پزیشکەکە هات و خزمەتکارەکەش هاتە دەرەوە و ئێمە ڕۆشتینە ژورەوە
دەستی کرد بە پشکنین
تای: ئەو چۆنە باشە وایە ؟پشکنینی زیاتری کرد و وتی
پزیشک: بەڵێ ئەو باشە تەنها لە هۆشی خۆی چووە ئێستا ئەو ئاوەی بۆ هەڵدەواسم تاقەتی دێتەوە لەش و دوای کەمێک بە هۆشدێتەوەتای: باشە زۆر سپاس
کانولەیەکی بۆ یومی بەست و ئەوم بەڕێ کرد بۆ دەرەوە و پارەم پێیدا و ڕۆشت خۆشم کەمێک لە هۆڵەکە لەسەر قەنەفەکە پاڵم دایەوە تاوەک و کەمێک مێشکم ئارام بکەمەوە ! بەڵام چۆن ئارام دەبمەوە من بە چاوەکانم بینیم کە ئەو بێڕەوشتە ماچی ئەو کچە دەکات کە من خۆشم دەوێت کە من بۆی دەمرم ، لەو کاتەدا مردنم بینی چونکە هەستم بە شتەکانی دەورو بەرم نەدەکرد تەنها ئەو دیمەنەم لە پێش چاوەکانم دەبینی
YOU ARE READING
پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️
Romance: بۆچی وەک و پێشوو بمێنمەوە لە کاتێکدا ژیانم وەک پێشوو نەماوە؟! : ببورە... : خەونەکەم تۆڵە سەندنەوەی خێزانەکەمە! بۆ ئەمەش پێویستە ببمە پۆلیس ! : دەتوانم یارمەتیت بدەم بۆ بون بە پۆلیس ، وە من پێت دەڵێم تەنها هەوڵ بدە ! :: دوای ئەو هەموو ساڵە دەرئاسەی...