Part~26

113 20 67
                                    



ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان ئەکەم
___________________


POV ~yu mi

هەموویان لەسەر خوانەکە دانیشتبوون چاوەڕێی من بوون منیش ڕۆشتم و دانیشتم
یومی: ببورن دواکەوتم
دەستمان کرد بە نانخواردن

ئیۆن وو: وابزانم داوای لێبوردنێکی بە تکاوە قەرزاری !؟
سەرم بەرز کردەوە و سەیریم کرد کە لە بەرامبەرم دانیشتبوو

یومی: ببورە؟ بەڵام لەبەر چ شتێک ؟
خۆم وا دەرخست هیچ نەبووە

ئیۆن وو: خۆت وا دەرمەخە هیچ نازانیت و هیچت نەکردووە !

یومی: ئاهـ باشە ، زۆر داوای لێبوردن دەکەم بەڕێز ئیۆن وو بەڵام هیوادارم لەمەو بەدوا کەمێ ڕەوشتت هەبێت و خەلک بێزار نەکەیت بۆ ئەوەی ئاوات بەسەر نەهێنن
هیچی نەوتوو تەنها بە شێوەیەکی بێزاری و لوت بەرزانە و بێڕەوشتانە سەیری ناو چاومی دەکرد و منیش بەشێوەیەکی ئاسایی سەیریم دەکرد

تای: بەسیکەن ئیتر ! نانەکەتان بخۆن
هەردووکمان سەیری خواردنەکەمان کردوو دەستمان کردەوە بە نان خواردن


لە هۆڵەکە دانیشتبووین ئیۆن وو هیۆن وو بەیەکەوە سەیری موبایلیان دەکرد و جار جار موبایلەکەیان دەکردە ڕوی ئەوی تریان تا ئەویش بیبینێ ، تایش درێژ بوو بوو سەری لەسەر ڕانم دانابوو منیش خەریکی موبایلەکەم بووم و بە دەسێکیشم یاریم بە قژی تای دەکرد و ئەویش ئەوەی پێ خۆشبوو و هیچی نەدەوت

پەیوەندیەکم بۆ هات و سەیرم کرد تێموو بوو و تای سەیری کردم و وتی
تای: کێیە؟

یومی: تێمووە
هەڵم گرت و سڵاومان کرد

تێموو: ئێستا چۆنی؟ جیمین وتی خوشکەکەی تای وتوویەتی ئەو زۆر باشە بەس وتم لە خۆت بپرسم بۆ دڵنیا بونەوە

یومی: زۆر سپاست دەکەم تێموو من زۆر باشم ، ئەی جایجین چی بەسەر هات ؟

تێموو: بەیانی دادگایی دەکرێت و دڵنیابە سزایەکی زۆری بەسەر دەسەپێ ، ئەمشەو تاوەک و بەیانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەم خەمت نەبێ

یومی: زۆر سپاست دەکەم بەڕاستی هەمووتانم زۆر ماندوو کردووە بە خۆمەوە ، تۆ بگەڕێرەوە ماڵەوە من خۆم دێم و قسەی لەگەڵ دەکەم

تێموو: شتیوا نابێ هەرگیز تۆ خۆت لە نێو خەمدایت لە ئیستادا...
قسەکەیم بڕی

یومی: من بەڕاستی زۆر باشم تێموو خەمت نەبێ ، کەمێکیکە لەوێ دەبم

تێموو: بەڵام یومی...

پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️Where stories live. Discover now