Part~25

115 18 95
                                    








POV ~yu mi

تای: بۆ هیچ شوێنێک ناچیت بگەڕێوە ژورەکەت !
دوو هەنگاوی تر ڕۆشتم بەڵام منی هەڵگرت و بەرەو ژورەکەی ڕۆشت

یومی:دامگرە ! پێت دەڵێم دامگرە بێزار کەر !
مستم لێ دەداتاوەک و دامگرێ بەڵام ئەو هەر بەردەوامبوو لە ڕۆشت و منی لەسەر سیسەمەکەی دانا

تای: بە ئاقڵی لێرە بمێنەوە!
ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام قسەم کرد

یومی: بۆچی لێم توڕەیت!؟
وەستا و ئاوڕی دایەوە و منیش هەستامە سەر پێ

تای: لە بەردەمی من وا دەکەیت کوڕێکی تر لە باوەشت گرێت و پێشم دەڵێیت بۆچی توڕەم !؟
لێی ڕۆشتمە پێشەوە

یومی: ئێ دەی خۆ ئێمە خۆشەویست نین...
قسەکەمی بڕی چونکە لێوی بە لێوم نا و ماچی کردم و بەرەو دواوە دەڕۆشتم لەبەر بەهێزی ماچەکەی و پشتم بەر دیوارەکە کەوت

من ئەوم خۆشدەوێت ! من ئەوم دەوێت ! نا هەقی ناگرم گەر غیرە لەوە بکات لە کوڕێکی تر نزیک کەوتومەتەوە چونکە خۆشم ببینم ئەو لە کچێکی تر نزیک کەوتۆتەوە شێت دەبم
لەیەک دور کەوتینەوە

یومی: منیش تۆم خۆشدەوێت ! منیش ئاشقی تۆم !
زەردەخەنەیەکی کرد و دوبارە ماچی کردمەوە

بۆ دوو خولەک ماچی یەکمان کرد و پاشان لێم دور کەوتەوە و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و کلیلی دا
تای: تۆ هەر بۆ من دەبیت بۆیە با کەمێک زوتر ئەو شتە ببێت !
گلۆپەکانیشی گوژاندەوە و چونکە بەرەو شەو دەچوین ژورەکە بە شێوەیەکی زۆر کەم ڕوناکی تێدا مابوو

یومی: بەڵام ئێستا کەسێک دێت...

تای: دەرگاکەم کلیلداوە کێ دێت با بێت
دەستی کرد بە ماچکردنم و منیش لەگەڵیم گۆڕیەوە
دەزانم من ئێستا هەڵە دەکەم بەڵام گەر ئەو هەڵەیە لەگەڵ کیم تایهیۆنگ بێت من هەموو ڕۆژێک ئامادەم بۆ کردنی.........






POV ~tinya

من مردبووم لە پێکەنینا کە یومی بەو شێوەیە شەقی لە ئیۆن وودا و ئەویشی جێهیشت
تینیا: ئایخوایە من مردم
دەستم بە سکمەوە گرتبوو و کەمێک ئارام بومەوە

هیۆن وو: ئای خوایە ئەو کچە پێدەچێ بەهیزیش بێ ، بە باڵا و بچوکیەکەی نیە
ئەویش پێکەنینی دەهات بەڵام لەبەر ئیۆن وو خۆی دەرنەدەخست

تینیا: بەڵێ ئەو پۆلیسە لەگەڵ کاکەم
وتم کەوا هێشتا دەستم بە سکمەوە بوو

نامەیەکم بۆ هات و موبایلەکەم لە پانتۆڵەکەم دەرهێنا و سەیرم کرد ئەوە جیمین بوو
جیمین: تینی با یەک ببینین بۆ نانی ئێوارە بیرم کردووی
تینی نازناوی منە لە لایەن جیمینەوە پێم بەخشراوە و زۆریش خۆشم ئەوێ

تینیا: باشە خۆشەویستم ناونیشانەکەم بۆ بنێرە
بەلێ من و جیمین خۆشەویستین بەڵام کەس بەوە نازانێ

پۆلیسە شاراوەکەم|my hidden cop✔️Where stories live. Discover now