ڕین کێیە

118 11 7
                                    


سڵااااو چۆنننن جەناعەتی خۆم .
وتم با ئەمڕۆ باسی سەر شێتە ناتەواوەکەی خۆمتان بۆ بکەم ( ڕین )
هەرچەنە لە چیرۆکەکەش باسم کردووە بەڵام هەنێک شت هێشتان بە نەزانراوی ماونەتەوە .

ئەنجا بۆ ئەمڕۆ کەسایەتی ڕینم هەڵبژارد تا پێتانی بناسێنم بە وردی و درشتی ، لە نوقتە تا فاریزە بۆتان ڕوون ئەکەمەوە .

دەی با دەست پێبکەیت .
بەناوی خودا .

___________________________________________

ڕین کێیە ؟

ڕین کارەکتەری سەرەکی و بەناوبانگی چیرۆکەکەمە

چیرۆکی ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst )

ناوی تەواوی ڕین

ناوی ڕین هەر بە ڕین هاتوە و هیچ کورتکراوە و درێژ کراوەیەکی نییە .
واتە هەر ناوی ڕینە

ڕین واتە چی ؟

ڕین واتە : کەسێک کە سار و توندە و خاوەن پێگەیەکی باشە و بە مانای دیاری خوداش دێت . ناوەکە یابانیە ( ژاپۆنی )یە
ناوێکە خواستێکی زۆری لەسەرە بۆیە پەیوەست نەکراوە تەنها بۆ کچ یان بۆ کوڕ ، بەڵکو بۆ هەردوو لایەن بەکار دێت . ( زۆرم وت لەسەر ناوەکە 🥲😂)

ناوی ڕین ، بە سێ چوار شێواز لە یابانی ئەنوسرێت .

بە کانجی : 凛

بە هیراگانا : りん

بە کاتاکانا : リン

بە ڕۆمانجیش هەر ئاسایی ئەنوسرێت : Rin

ئەی باشە کەسایەتی ڕین چۆن بوو ؟

ڕین لە تەمەنی منداڵی ڕاستە تەمەنی مناڵ بوو بەڵام کەسایەتیەکی ساردی هەبوو ، گۆشە گیرە و خەمێکی زۆری لە دڵ بوو متمانی بە کەس نادەکرد و زۆر ترسنۆک بوو . هەرگیزیش پێنەدەکەنی . سەرەڕای ئەوانەش ڕین کچێکی ورد و ناسک و نازدار و جوانە . هیچ هاوڕێیەکی نەبوو . خەڵکیش لەبەر ئەو گۆشە گیریەی خۆشیان لێی نەدەهات ، حەتمەن ئەمانە پێش ناسینی ڕودی بوو ، واتە دواتر بە خۆشی ژیان ! ئەوەی بە وردی چیرۆکەکەی خوێندبێتەوە ئەزانێت لەو بارەیەوە. 

ڕین تەمەنی چەند بوو ؟؟

ڕین لە ماوەی چیرۆکەکە تەمەنی لە چواردە ساڵی دەستی پێکرد و تا ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو .

ڕین خوشکی ڕیمی بوو ، وە هاوسەری ڕودی بوو ، دوو کچی هەبوو بە ناوەکانی ڤیۆلا و ڤاڵانتاین

نازناوی ڕین سان بوو ، بەڵام بە هاوسەرگیری کردنی لەگەڵ ڕودی ، نازناوی کیرای هەڵگرت ، وە بووە شاژنی یەکێک لە پێنج گەورەترین شانشینی خوێنمژەکان .

پاشان ڕین و ڕودی لە کۆتایی چیرۆکەکە دەگەڕێنەوە جیهانی خوێنمژەکان و ڕودی دەیەوێت ڕین ببێتە خوێنمژ چونکە ئەیەوێت تەمەنێک لەگەڵی بژی ، بۆیە ئێستا ڕینیش خوێنمژە ، بەڵام سەبارەت بە هێز و ئەوانە ئاماژەم بە هیچ شتێک نەکردووە .

وە ڕین توانی هاوڕێ و خوشکی زۆر باش پەیدا بکات بە ناوەکانی ( ڕیتا ، جولی ، سالی ، وە لیناش هەبوو کە لە کۆتا چاپتەر ئاماژەم پێکرد خۆشەویستی ڕوبی بوو )

لە ناساندنی ڕودی باسی جۆری یەکتر ناسینی ڕین و ڕودیم کردووە ، وابزانم پێویست ناکات دوبارە بینوسمەوە .

لێرەش کۆتایی بە ناساندنی ڕین دەهێنم ، ئەگەر هەر شتێک هەبوو حەزتانکرد زیاتر لەسەر ڕین بیزاننویان لاتان ڕوون نەبوو بپرسن وەلامتان دەدەمەوە ،

انجا حەزم کرد ڕین کۆتا کەسایەتی بێت بۆ ناساندن ، بەڵام کەسایەتی سام ماوە ، پێتان خۆشە ئەویش بناسێنم ؟!

___________________________________________

تا کاتی دواتر خواتان لەگەل 🌻 💛

خۆشمەوێن 💛🌻

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now