جەماعەت بیر کردنەوەی من وابوو کە چیرۆکەکە زۆر دوور و درێژ نەکەمەوە و بەڵام دواتر بە وردی کەسایەتیەکانتان پێ بناسێنم . چونکە بۆ چیرۆکەکە گرنگە و ئەبێتە تەواوکەری چیرۆکەکە .انجا سەرەتا لە ڕۆکەوە دەست پێ ئەکەم
___________________________________________
ڕۆک کێیە ؟!
ڕۆک کارەکتەرێکی سەرەکی چیرۆکەکەمە .
چیرۆکی ( sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە )
ناوی تەواوی ڕۆک :
ڕۆک ستۆنە . Rockstone
ڕوون کردنەوەیەک لە ناوەکەی ڕۆک
هەمووتان ئەزانن یان ڕەنگە هەندێکتان بزانن .
کە ستۆن ( stone ) بە مانای بەرد دێت .
وە ڕۆکیش( rock ) ئەویش هەر بە مانای بەرد دێت یان ڕەق .
لێرە من ڕۆکم بە مانای ڕەق یان پتەو یان جەستەیەکی بەهێز وەرگرتووە نەک بە مانای بەرد .
واتە دەبێتە بەردێکی پتەو یان ڕەق .
ڕەنگە خۆتان بڵێن خۆ بەرد خۆی ڕەقە !
نا خۆی ڕەق نیە . بەرد بە بەرکەوتنێکی توند یان پیا کێشان یان پلەی گەرمی زۆر بەرز . بەرد بەهۆی ئەمانەوە دەشکێ ورد و خاش دەبێت یان دەتوێتەوە .
بەڵام کە بوە ڕۆک ستۆن . ئەوا ئەو ستۆنە هیچکام لەوانە کاری تێناکەن وە ناشکێ وە وردو خاش نابێ . ناتوێتەوە . چونکە بۆتە بەردێکی ڕەق و پتەو .ئامم ئەو ناوەی لێ نرا چونکە کە لەدایک بوو . جەستەیەکی سەیری هەبوو بەهێز بوو. بە ئاسانی نەدەبڕا . وە بریندار نەدەبوو ئیتر ئەو ناوەی لێ نرا .
نازناوی ڕۆک کیرایە . سەر بە بنەماڵەی کیرایە .
هێزی ڕۆک ئەوەیە کە دەتوانێ خۆی بەتەنها شەڕ لەگەڵ بیست یان سێ پیاوی بەهێز یان خوێنمژ بکات .
ئەمە لە ڕوی هێزی جەستەییەوە .ڕۆک توانای خاکی هەیە . وەک وتم ئەو جەستەیەکی ڕەقی هەیە . بۆیە دەبێت هێزەکەشی وەک جەستەی بێت . بۆیە ڕۆک توانای خاکی هەیە . کەدەتوانێت بە ئاسانی ڕاماڵین یان شەق بردنی زەوی دروست بکات . وە دەتوانێ تەنێک بەرز بکاتەوە کە وەک ئەوەی لە بۆشای ئاسمان بێت و تەنەکە خۆی بەرز بوبێتەوە .
بە مەرجێک تەنەکە بەشێک بێت لە خاک .
جگە لەوانەش . ڕۆک دەتوانێت هەر تەنێک کە بیەوێت بەهۆی دەست لێدانەوە بیکاتە . بەرد .نمونەیەک بۆ ئەوەی کە ڕۆک خاوەن کەسایەتی ڕۆک ستۆنە . ئەوەبوو کە ڕۆک لە چاپتەرەکانی کۆتایدا . توانی بە تەنها دەرگایەکی بەهێز و توند بگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی دەرگایەک بوو کە هەر دەهاتە خوارێ و گوێی بە هیچ نەدەدا و زۆر ئاسانبوو بۆ هاتنە خوارێ . بەڵام ڕۆک ئەوی گرت . تا ڕین و ئەوان لێی دەرباز بوون .
ڕۆک تەمەنی ٢٥٠ ساڵە بە نزیکەی یان زیاترە .
بەڵام کە سەیری بکەی وەک ئەوەی تەمەنی ٢٨ یان ٢٩ ساڵە .
خۆشەویستەکەی ڕۆک ناوی ڕیتایە . کە لە کۆتاییەکان دانی بە هەستەکانیدا نا بۆ ڕیتا .
نامەوێت زۆر لەسەر ئەو باسە بڕۆم . چونکە ئەوە لە چیرۆکی ڕیتا ڕونی دەکەمەوە . ڕیتاش کەسایەتیەکی تایبەت بوو لە چیرۆکەکەم . وە زۆر نهێنی هەیە لە بارەیەوە .
ڕۆک دڵێکی نەرم و نیانی هەیە کە پێچەوانە ناوەکەیەتی .
و لە هەمان کات دڵێکی توڕە و دڕندەی هەیە کە هاوتای ناوەکەیەتی .وە ڕۆک کوڕی دووەمی خێزانی کیرایە .
دوو برای هەیە. ڕودی و ڕوبی .
ڕودی برا گەورە و ڕوبی برا بچوکە .
وەک بیر هێنانەوەیەک
ئەمە ڕۆکە 👇🏻 بەبێ تاتۆکان
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.ئەنجا ئەمەش ئەم کەسایەتیە .
گەشتمە کۆتای .
ئەوەی گرنگ بوو وتم .
پێتان باشە جاری داهاتوو کێ بناسێنم ؟!
Watashi wa min'na o aishiteimasu
Sayonara
KAMU SEDANG MEMBACA
sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە
AksiSeason one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازاردایە . زیاتر ناڵێم خۆش وایە خۆتان بیخوێننەوە هەنگاو بە هەنگاو ژانەر : خەیاڵی _ خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن دەستپێک ~ 29/8/2023🍷🦇💛 کۆت...