ڕودی کێیە

299 25 35
                                    


سڵااااو چۆنننن جەناعەتی خۆم .
وتم با ئەمڕۆ باسی شێرەکەی خۆمتان بۆ بکەم ( ڕودی )
هەرچەنە لە چیرۆکەکەش باسم کردووە بەڵام هەنێک شت هێشتان بە نەزانراوی ماونەتەوە .

ئەنجا بۆ ئەمڕۆ کەسایەتی ڕودیم هەڵبژارد تا پێتانی بناسێنم بە وردی و درشتی ، لە نوقتە تا فاریزە بۆتان ڕوون ئەکەمەوە .

دەی با دەست پێبکەیت .
بەناوی خودا .

___________________________________________



ڕودی کێیە ؟

ڕودی کارەکتەری سەرەکی و بەناوبانگی چیرۆکەکەمە

چیرۆکی ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst )

ناوی تەواوی ڕودی

Rudolph . رود وۆڵف

ڕونکردنەوەیەک لەسەر ناوەکەی ڕودی .

ڕودی کورتکراوەی ناوی ڕودۆڵفە .
کە ناوێکی ئەڵمانییە و ، بە ئەڵمانی بەم جۆرە دەنوسرێت ( Hrōdwulf ) کە بە واتای
( گورگی بەناوبانگ ) دێت .

تب / بە کورتکراوەیش هەر هەمان مانای هەیە .

وەک خۆتان ئەزانن ڕودی کەسایەتییەکی تایبەتی هەبوو لەناو چیرۆکەکە بۆیە بە شایستەی ئەو ناوەم زانی . کەسایەتیەکی وەک ئەو بەهێز و بەتوانا . بێگومان ناوەکەی شایستەیەتی .

ڕودی ئەو ناوەی لێ نرا چونکە هەست بە دەسەڵاتەکانی کرا بە خێرایی .
هەرچەنە ئەو بێدەنگ بوو . بەڵام بەهێز و ترسناک بوو .

ڕودی خوێنمژی تەمەن ٣٠٠ ساڵ بوو کە لە گەنجێکی ٢٥ ساڵ دەچوو .

ڕودی برا گەورەی ڕۆک و ڕوبیە و هاوسەری ڕینە و باوکی ڤیۆلا و ڤاڵانتایەنە ، و سەرۆکی یەکێکە لە شانشینەکانی خوێنمژەکان .

نازناوی ڕودی کیرا یە ، سەر بە بنەماڵەی کیرایە .
کوڕی یەکەمی بنەماڵەکەیە و خۆتان ئەزانن کیرا یەکێکە لە شانشینی خوێن مژەکان و لە بەهێزترینەکانە .

ناکرێ بڵێین ڕودی چ هێزێکی هەیە !
ئاخر ئەوەی سەیری چیرۆکەکەی کردبێت بە وردی ئەزانێت کە هێزی ڕودی پێناسە ناکرێ .

لە چاپتەری کۆتاییەکان ئاماژەم پێکرد . کە ڕودی هێزی زۆرە . وەک هێزی ئاو و ئاگر و هێزی جەستە و هێزی لێزەری و زۆر هێزی زیاتر.....

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەDonde viven las historias. Descúbrelo ahora