سڵاااو . نوسەر ئایانام .سەرەتا ئەمەوێت سوپاستان بکەم . بۆ گەیاندنی چیرۆکەکەم ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst ). بە 500 vote .
ئەمڕۆ باسی کەسایەتی ڕوبیتان بۆ ئەکەم .
Let's go
___________________________________________
ڕوبی کێیە ؟
ڕوبی کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە .
چیرۆکی ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst )
ناوی تەواوی ڕوبی :
Regan . ڕیگان
واتا ڕوبی تەنها نازناوی کەسایەتیەکەیە بە ناوی ڕیگان .
ناوی ڕیگان بە واتای نەوەی پاشا دێت .
کە لێرە زۆر ماناو مەبەست لە خۆ ئەگرێت . بە حوکمی ئەوەی خانەوادەی ڕوبی یەکێکن لە پێنج شانشینەکەی جیهانی خوێنمژەکان . بۆیەش ڕوبی ناوی ڕیگانی پێبەخشرا . ئەمەش وەک ئەوەی کە کوڕی سێیەمی خانەوادەی کیرایە .نازناوی خێڵی ڕوبی کیرایە . کە لە چاپتەرەکانی سەرەتا باسم لە ماناو مەبەستی کیرا کردوە .
ڕیگان نازناوی ڕوبی وەرگرت چونکە . کەسێکی دڵ ناسکە و کەسایەتیەکی نەرمی هەیە . وە ئەو ناوە زاڵ بوو بەسەریدا لەبەر ئەوەی ڕوبی ئاشقی یاریە ئەلیکترۆنیەکان بوو وە بەشێکی هێزەکەی بوو . وە کەسێکبوو زۆر جار جدیاتی لەیاد دەکرد و حەزی بە سوعبەت بوو . هەرچەنە ئەویش سنوری خۆیی هەبوو کە زۆرجار لە کەسایەتی ڕوبی دەردەچوو وە دەبوە ڕیگان . وەک ئەو کاتەی چوە ژوری ڕین و لێپرسینەوەی لێکرد بە توڕەی کە گوایە چی لەژێر سەری ڕین و ڕیتایە . وە لە کاتی شەڕکردنیش .
ڕوبی تەمەنی لەنێوان ١٥٠ بۆ ١٨٠ ساڵە و بەڵام وەک گەنجێکی تەمەن منداڵ دەرەکەوێت .
وەک وتم خوێنمژەکان هێزی تایبەتی خۆیان هەیە . بە هەمان شێواز هێزی ڕوبی شەپۆلە دەنگیەکانە . کە ئەتوانێت زۆر بە ئاسانی بچوکترین دەنگ ببیستێت وە ئەتوانێت بە نزمترین شێواز دەنگی خۆی یان هاوڕێکانی یان هەر کەسێکی دیکە بۆ کەسێکی دیاری کراو بگوازێتەوە وە دەتوانێت دەنگی زۆر بەرز و بێزارکەر دروست بکات کە بە ئاسانی زیان بە کەسانی بەرامبەری بگەیەنێت . واتا هێزی یەکەمی هێزی دەنگە . ئەمە جگە لەوەی ئەو توانای ئەوەی هەیە بەهۆی یاریە ئەلیکترۆنیەکەی . یاری بە کەسانی دیکە بکات ئەویش بەهۆی دەستت دان لە دڵی کەسێک بۆ ماوەی ١٠ سانیە . پاشان ئەتوانێت وەک بەشێک لە یاری ئەلیکترۆنی کاری پێ بکات هێزی دووەمی هێزی یاری کردن بە کەسانی دیکە . جگە لەوەش ڕوبی هێزێکی باشی جەستەی هەیە واتە دوور لە خوێنمژی . ئەویش وەک براکانی وە وەک پیاوێک بەهێزە .
خۆشەویستەکەی ڕوبی ناوی لینایە ، کە کارەکتەرێکی سەرەکی چیرۆکەکە نیە و هیچ ڕۆڵێکی نیە . بەڵام لە کۆتاییەکانی چیرۆکەکە ئەوەم ئاشکرا کرد کە دوای ئەوانەی ڕویدا ڕوبی کچە خۆشەویستەکەی خۆی دۆزیەوە و ڕونبوو کە ئەو مرۆڤ بووە. لەبەر ئەوەی ئاماژەم پێدا کە بە ویستی ڕوبی بوە خوێنمژ
ڕوبی کوڕی سێیەمی خانەوادەی کیرایە و دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە بە ناوی ڕودی کە جێگرەوەی بنەماڵەی کیرایە کوڕی یەکەمی بنەماڵەکەیە و کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە . وە ڕۆک کوڕی دووەمی بنەماڵەی کیرایە و ئەویش بە هەمان شێواز کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە. وە هیچ خوشکێکیشیان نیە .
وەک بیر هێنانەوەیەک
ئەمە ڕوبیە 👇🏻.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.ئەنجا ئەمەش ئەم کەسایەتیە .
گەشتمە کۆتای .
ئەوەی گرنگ بوو وتم .
پێتان باشە جاری داهاتوو کێ بناسێنم ؟!
Watashi wa min'na o aishiteimasu
Sayonara
STAI LEGGENDO
sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە
AzioneSeason one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازاردایە . زیاتر ناڵێم خۆش وایە خۆتان بیخوێننەوە هەنگاو بە هەنگاو ژانەر : خەیاڵی _ خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن دەستپێک ~ 29/8/2023🍷🦇💛 کۆت...