Chapter 3

1K 150 58
                                        

~ I like this feeling of you being my property
⊰⊱

~ I like this feeling of you being my property⊰⊱

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




⊰⊱

"تۆ کێیت تا بە من بڵێیت چی بکەم و چی نەکەم؟" هاواری کرد بەسەرمدا وە منیش زۆر بەسادەیی چاوم سوڕاند. من ئێستا مامەڵە لەگەڵ منداڵێکی ئاسایی ناکەم بەڵکو منداڵی شەیتان وە هەر چاوەڕیی ئەوەم دەکرد.

کە سەرەتا بینیم بە چاوە هەنگوینیەکانی زۆر بێتاوان و ژیکەڵە دەردەکەوت بەڵام دواتر بوو بە ڤۆڵدمۆرت و دەستی کرد بە فەرمانکردن و جنێودان و قسەی خراپ کە باوەڕم نەدەکرد ئەوە منداڵێکی پێنج ساڵ بێت گەر باڵا کورتەکەی ئەوەی نەسەلماندبا.

ئێستاش هەوڵ دەدەم ئارامی خۆم بپارێزم و وای لێبکەم نانەکەی بخوات کەچی ئەویش هەر ئەوە دووبارە دەکاتەوە گەر ڕوخسارە ناشرینەکەی تۆ لەبەرچاوم بێت شیرینیە دڵخوازەکانیشم ناخۆم. درۆ نییە گەر بڵێم کەمێک ئازاریدام بەڵام وەکو ئەوە نییە دەریخەم.

"فێر نەکراویت ڕێز لە گەورەکان بگریت؟" بەئاهێکەوە لێیم پرسی کەوا بزانم زۆر لەمن زیرەکترە ئەو شەیتانە بچووکە... لەوانەیە تەنانەت مامۆستای شەیتانیش بووبێت.

"ئەوەی ڕێز لە تۆ بگرێت زۆر بێ مێشکە" دەستەکانی لێک ئاڵاند و چاوی سوڕاند وە دەربڕینی ڕوخسارم شۆکێکی خراپ بوو وەک ئەوەی پێی بڵێم تۆ چ نەفرەتیەکیت؟؟

دەمویست هاوار بکەم و بڵێم بڕۆ خۆت بەنەفرەت بکە و بمرە من هیچ نەبم گەر گرینگی پێ بدەم!!

بەڵام خۆم وەستاند بەگوێرەی ئەوەی دەرەنجامەکان بەدڵی من نابن و خۆم دەخەمە کێشەیەکی دووهێندەوە بۆیە بڕیارمدا ئارامی خۆم بۆ کەمێکیتر بپارێزم هەرچەندە زۆر قوڕسبوو.

"باشە گەر من لێرە بڕۆم تۆ نانەکەت دەخۆیت؟" دواجار بە ماندوویەتیەوە گووتم

"بەڵێ بەڵێ دەیخۆم گەمژە.. تۆ بڕۆ ئەو کاتە بیرێکی لێدەکەمەوە" سەرەتا بەسوکایەتیەوە قسەی دەکرد دواتر بەدەمارگیریەوە.

MAFIA POWER|| KURDISHWhere stories live. Discover now