Chapter 2

1.1K 142 28
                                        

⊰⊱

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

⊰⊱

بەبێزاریەوە لەو کۆشکەی بەردەمم دەڕوانی هەر بەڕاستی من دەبم بە دایەنی منداڵ؟
تەنانەت ناتوانم ژیانی خۆم بەڕێکی بەڕی بکەم ئینجا تەنها منداڵ مابوو.... باشە ئەوە کەمێک سەرزەنشتکردنی خودی خۆمی دەوێت.

ئێستا بەتەواوی دەتوانم لە بابەتەکە تێبگەم کە بۆچی لێرەم

پێنج ساڵ لەمەوبەر ئافرەتێکی دووگیان تووشی ڕووداوێکی ترسناکی ئۆتۆمبێل دەبێت
ڕاستکردنەوە هاوسەری ترسناکترین مافیای دەوڵەت تەنها دەتوانن منداڵەکەی زیندوو بهێڵنەوە و دایکەکە دەمرێت وە دەنگۆیەک هەیە کە خۆی دەستی لەم ڕوداوەدا هەبووبێت بەهەرحاڵ ئەم منداڵە لەلایەن چەندین دایەنی هەڕەمەکیەوە گەورە دەبێت تا دەگات بە پێنج ساڵ

باوکە کەمتەرخەمەکەشی کە هیچی بەلاوە گرنگ نییە کەسێکی ساردو سڕی سامناکە بازرگانێکی گەورەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانە ناوبانگێکی بێ شوماری لە وڵاتە جیاوازەکان هەیە بەڵام لەدوای ئەو ناوبانگەی کە هەیەتی ڕووێکی تەواو تاریکی هەیە کە وەکو سێبەرێک هەم تاریک هەم نهێنی و شاراوە کە وای لێکردووە کێشانی ڕۆحی کەسێک لەلای لە چەقەنەیەک ئاسانتر بێت وە پارە هەڵخەڵەتێنەرەکانی چاوی تەواوی پۆلیسەکانی گرتووە.... ئەمەش وتارە دراماتیکیەکەی خوشکەکەم بوو کەوا بیرم دەکردەوە زیاتر باسی چیرۆکێکم بۆبکات وەک لە کێشە مەزنەکەی.

بەهەرحاڵ ئێستا من سەرەتا پێویستە چی بڵێم؟

ئمم ناوم ڤێرایە گوێبیست بووم پێویستیتان بە دایەنە؟ خوایە چەند گەمژانەیە!

هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا و خۆم ڕێک کردەوە بەتەواوی ئێستا دەزانم خۆم لە چی هەڵدەقورتێنم بەڵام نەفرەتیانە گرینگی پێنادەم هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی بەسەرمدا بکا بە ئەهریمەن.

بەبڕوابەخۆبوونێکی زۆرەوە هەنگاوم نا.... بەڵام بڕوابەخۆنەکەم هەر ئەو کاتە خواحافیزی کرد کە لەناکاو پاسەوانێکی ترسناکی قات لەبەر لەبەرامبەرم دەرکەوت وە منیش زیاتر لەوەی گەمژەیەک دەیکات هاوارم کرد وە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە چەکەکەی بەرامبەر سەرم ڕاگرت باشە ئەوە خاڵێکی باش بوو.

MAFIA POWER|| KURDISHWhere stories live. Discover now