Chapter 6

837 119 95
                                        

TRUST ME: I know a guy

ئەلێکساندەر دەستەکانی لە لێواری مێزەکەی توند کرد، جومگەکانی سپی ببوون لە گرژی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





ئەلێکساندەر دەستەکانی لە لێواری مێزەکەی توند کرد، جومگەکانی سپی ببوون لە گرژی. هەوای ژوورەکە قورس و بێدەنگ ببوو.

"ئیڤان ڤۆلکۆڤ" چرپەی کرد، زیاتر بۆ خۆی وەک لە کریستۆفەر. چاوەکانی تاریک ببوون، و تووڕەییەکی سارد دەستی کرد بە جوڵان لە سینگیدا، بە هەڕەشەیەک لە تەقینەوە. ئیڤان، لەهەمان خوێنی خۆی. ئەو برایەی کە وەک نهێنییەکی شەرمەزارکەر لە ژیانیدا سڕیبوویەوە ئێستا گەڕایەوە، جارێکی تر ئاژاوەی لە ژیانیاندا دروست کرد.

"تا چەندە دڵنیایت؟" ئەلێکساندەر پرسیاری کرد، دەنگی نزم و تیژ بوو.

کریستۆفەر بۆ ساتێک دوودڵ بوو. بەڵام نەدەبوو بێدەنگ بمێنێتەوە کاتێک گەورەکەی پسیاری دەکرد "بەڵگەکان زۆر بەهێزن، گەورەم. ئەو پیاوانەی دەستگیرمان کردن، هەریەکەیان پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیڤان لە ڕۆژهەڵات هەیە. وە شێوازی جوڵەیان، وردی، نەبوونی دوودڵی... واژۆی دڵنیایی لەسەرە."

ئەلێکساندەر بە هێواشی لەسەر کورسیەکەی هەستا، بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشت و سەیری شارە فراوانەکەی ژێر خۆی کرد. سێبەرەکان لەسەر شووشەکە یارییان دەکرد، ڕەنگدانەوەی ئەو ڕەشەبایە بوو کە لە ڕابردووەوە دەهات. ئیڤان هەمیشە سێبەرێک بوو، تارمایی ڕابردووی ئەلێکساندەر بوو کە پێی وابوو دەمێکە نێژراوە بەڵام وانەبوو. ئەو ناشەرعییە، بەڵێ. وە ئێستا ئەمە خیانەتێکی ئەوەندە قووڵ بوو، لە هەموو تیغێک قووڵتر بوو.

"ئەو زیاتر لە پارەی دەوێت" ئەلێکساندەر ووتی، دەنگی زبر بوو. "ئەمە تەنها پەیوەندی بە دەسەڵات و پارەوە نییە... ئەوە کەسیە."

کریستۆفەر سەری لەقاند و چاوی لەسەر بەڕێوەبەرەکەی بوو، چاوەڕێی فەرمانێک بوو. "ڕێنماییەکانت چین، گەورەم؟ چۆن دەتەوێ ئەمە چارەسەر بکەیت؟"

"چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕێکبخە، ئەو کوڕەکەمی لایە. وە لەلای من هیچ شتێک لە کوڕەکەم گرینگتر نییە."
ــــــــــــــــــــــ












MAFIA POWER|| KURDISHWhere stories live. Discover now