If I catch you I will kill you
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هیچ بیرۆکەیەکت هەیە کە چی پێم گوت پێش ئەوەی لە کۆتاییدا ڕێگەم پێبدات بڕۆم؟" چاوەکانم لە فەسادیەوە دەردرەوشانەوە و دەنگیشم وادەردەکەوت کە خەریکم نوکتەیەک دەخەمە ڕوو.خوشکەکەشم بەزەحمەت سەری هەڵبڕی و نیگایەکی بێزارکەرانەی بۆ هاوێشتم.
"نەخێر، وە دڵنیا نیم لەوەی کە بمەوێت بزانم. تۆ تەنها دەرفەتەکەت لەدەستدا وە ئێستا هەموو شتێک گەڕایەوە سەرەتا." بەسادەیی و ڕاشکاوانە وەڵامی دامەوە.
کەمێک چەمامەوە و خۆم نزیکتر کردەوە لێی. "گووتی؛ گەر لەهەر شوێنێکی تر بمبینێتەوە بەبێ دووجار بیرکردنەوە دەمکوژێت." خەندەیەکی فراوانم کرد بۆ خوشکەکەم.
"ئینجا؟ ئەم خەندەیە بۆ چییە؟" برۆیەکی بە گومانەوە بەرز کردەوە.
شانکانم هەڵتەکاند "چونکە من ئەوەم وەک تەحەدایەک وەرگرت، خۆشت دەزانیت لەگەڵ تەحەداکان چۆنم. وە هەروەها تۆ سەدا سەد هەڵە بوویت لەوەی کە زانیاریەکەی لە ماڵەکەی داناوە، نەخێر ئەوە لە ئۆفیسەکەی دایە، دڵنیام. بۆیە پلانم وایە لە شەودا بەهەر ڕێگایەک بێت دەچم بۆ کۆمپانیایەکەی و تا زانیاریەکە نەدۆزمەوە ناگەڕێمەوە."
پروشکێکی نیگەرانی لەسەر ڕووخساری دەرکەوت بەڵام هێشتا ئەویش بەقەد من حەزی بە ئاڵنگاریەکانە. "تازە لە نێو چوار دیوار ڕزگارت بووە کەچی باسی تەحەداکان بۆ من دەکەیت؟" گووتی بە گاڵتە کردنەوە.
"هەرچیەک بێت، ژیان بەبێ کەمێک مەترسی چییە؟"
ـــــــــــئەو بەچکە شەیتانە تەنها لەبەر چاوی هەموو کەسەکانی ژوورەکە بە 'دایکە' بانگی کردم؟ وە ئەلێکس'یش گوێی لێ بوو؟
ئۆهــ خوایە، دوا کەس کە بمویستبا بەژداربێت لەم شێتخانەیە ئەلێکس بوو.
هەموو ئەوەی دەمویست لەو ساتە تەنها ئەوە بوو کەسێک زلەیەکم لێبدات و پێم بڵێت خەریکیت وڕێنەیەکی زۆر خراپ دەکەیت. نیگا ساردەکەی ئەلێکس بەشێوەیەک بوو وەک ئەوەی کە من هەڵەیەک بم و ئەویش نایەوێت خولەکێکیش تەرخان بکات تا ئەو هەڵەیە ڕاست بکاتەوە.

YOU ARE READING
MAFIA POWER|| KURDISH
Romance"لە دڵی تاریکیدا، کاتێک وا دیارە هەموو هیوایەک لەناوچووە و سێبەرەکان درێژتر دەبنەوە، ئەمەت لەبیربێت کەوا شەیتان بە چرپە دەڵێت: 'ناتوانیت بەرگەی زریانەکە بگریت' بەڵام جەنگاوەرەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، 'من زریانەکەم'." دوای ئەوەی ڤێرا ئیڤانۆڤ ناچار...