~ Silence is a tune I have fallen in love with
⊰⊱
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
⊰⊱بەئاسایی بەسەر پلیکانەکان هاتمە خوارەوە و ئاڕاستەم بۆ چێشتخانەکە گۆڕی کە دوو ئافرەتی گەنج کاریان تێدا دەکرد لەبەختی باشی من خاتوون ڤارینا لێرە نەبوو تا نیگای بکوژانەم بۆ هەڵدا وەکو ئەوەی خوی پێوە گرتبێت بەرامبەر بە من.
بەڕێز ئەلێکساندەر ڕۆیشتبوو چەند خولەکێک بەرلەوەی بگەم وە من پلانم هەبوو بڕۆمە ئۆفیسەکەی کە دەرگایەکی تاریکی هەبوو تا بۆم دەرکەوت دەرگاکە داخراوە وە هەرچەند هەوڵمدەدا نەدەبوویەوە.
ئەوە وایلێکردم گومانێک بکەم کە ئەوەی دەمەوێت لەوێ بێت چونکە تاکە دەرگای داخراو بوو وە جیاواز بوو. کەواتە دوای ئەوەی پلانەکەم بەسەرکەوتووی شکستی هێنا بڕیارمدا کلیلەکان بدۆزمەوە وە دوو شوێن هەبوو کەوا لە مێشکم دەخولانەوە ئەویش لە ژوورەکەی یان لە شوێنی کارەکەی.
بەڵام هەرکە بیرم لە ژووری ئەو پیاوە کردەوە تەزوویەک تەواوی جەستەمی گرتەوە لەگەڵ ترس. یانی هەربەڕاستی ئەو بوێریەم لەکێ قەرز کردووە تا پێ بخەمە ناو بۆشایی کەسی ئەو؟ وە کەسیش نا ئەو.
پەرۆش بووم بەڵام هێشتا دەترسام وە دەمتوانی زۆر بەئاسانی هەست بەترپە خێراکانی دڵم بکەم نازانم بۆچی تەنانەت هەناسەی خۆم گرتبوو ئەوکاتە، وە چاوەکانم توند داخست بوو تا لەکۆتایی بۆم دەرکەوت ئەو دەرگایەش بەهەمان شێوە داخراوە کەواتە دەبێت لەشوێنی کارەکەی بێت خراپترین ڕاستی..
دوای ئەوە هەوڵمدا تیشک نەخەمە سەر ئەو دوو ژوورە بەتەنها بۆیە گەڕانم بەهەندێک ژووردا کرد بەڵام بێسوود بوو چونکە هیچ شتێکی وا نەبوو کەمێکیش لە ئامانجەکەم نزیکم بکاتەوە ئەوەش دوو هێندە بێهیواو و بێزاری کردم.
بۆیە بەوە کۆتاییم هات کە بڕۆم بۆ چێشتخانەکە و بۆ چەند خولەکێک تەنها سەیری خزمەتکارەکان بکەم کە چۆن بەبێهەستی کار دەکەن و تەواوی سەرنجیان لەلای کارەکانیانە ئەوە بەجۆرێک... بێزارکەرانەیە.

YOU ARE READING
MAFIA POWER|| KURDISH
Romance"لە دڵی تاریکیدا، کاتێک وا دیارە هەموو هیوایەک لەناوچووە و سێبەرەکان درێژتر دەبنەوە، ئەمەت لەبیربێت کەوا شەیتان بە چرپە دەڵێت: 'ناتوانیت بەرگەی زریانەکە بگریت' بەڵام جەنگاوەرەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، 'من زریانەکەم'." دوای ئەوەی ڤێرا ئیڤانۆڤ ناچار...