Chapter 7

641 71 145
                                    

MOM?!

ئیتر بواری وتنی وشەیەکیش بۆ من نەمایەوە بگرە ڕێی قایل کردنی ئەوان و ڕزگارکردنی خۆمانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان وەک بارێکی بێ کێش لەسەر شانمەوە فڕی بۆ ژێر زەوی، کاتێک قەرەبووی زیادەڕەو—لەگەڵ هەموو تاتۆکانی—گەڕایەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





ئیتر بواری وتنی وشەیەکیش بۆ من نەمایەوە بگرە ڕێی قایل کردنی ئەوان و ڕزگارکردنی خۆمانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان وەک بارێکی بێ کێش لەسەر شانمەوە فڕی بۆ ژێر زەوی، کاتێک قەرەبووی زیادەڕەو—لەگەڵ هەموو تاتۆکانی—گەڕایەوە. بە سەرسوڕمانەوە ئەوان منیان نەکوشت. هەرچەندە نەمدەتوانی هەمان شت بڵێم بۆ ئەندریان، کە پاڵیانپێوەدەنا بۆ دەرەوەی زیندانەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، شتێک هەبوو دەربارەی شێوازی سەیرکردنی ئەو. تەنها لەوە دڵنیام ئەو منداڵە پێشتر هەرگیز گوێبیستی وشەی 'دەرەنجامەکان' نەبووە.

سەبارەت بە من، بە ئاسوودەیی قاچم لەسەر قاچ دانابوو لەسەر ئەرزە پیسەکە و سەیری نینۆکەکانم دەکرد کە تۆز دەورەی لێیان دابوو، زیاتر بۆ ئەندریان وامدەکرد، باسی ڕوخساری ناکەم چۆن نیگایەکی سارد و سڕی تێگرتم کاتێک خەریک بوو پەنجەکانم بەدراماتیکی بە ڕووخساریدا بکێشم وەک ئەوەی پێی بڵێم تۆ کەمێکی تر پەنجەکانت لەلای باوکت دەبن و خۆشت لێرە بە ئیرەییەوە سەیری ئەوانەی من دەکەیت.

هەستم دەکرد گەردوون لەسەرەوە سەیری ئەو نمایشە گاڵتەجاڕانەیە دەکات و پێم پێدەکەنێت. وەک ئەوەی بەڕاستی ڕکابەری لەگەڵ منداڵێک دەکەیت؟ بەڵام ئیتر ئەمڕۆ ڕۆژی خۆمە، لەسەرەتاوە ئەو منداڵە نەفرەتیە فێری ڕێز نەکرابوو وە کۆڕێک وشەی بێ ئەدەبی بۆ ڕیز کردم. لەوانەیە گەر چەند پەنجەیەکی ون ببن کەمێک بەهۆش خۆی بێتەوە و درک بەوە بکات کە ئەو تەنها منداڵێکە نەک خودای یۆنانیەکان.

هیچ ڕێی تێناچێت بەدەنگی بەرز دانی پێدا بنێم بەڵام ئیتر ئەوە لە دەسەڵاتی من نەمابوو وە بەڕاستی نەمدەویست ئەوە ڕووبدات، چونکە ئەو هێشتا هەر منداڵێکە وایە؟ وە منیش ڕقم لە منداڵە.

خەیاڵی شێوەی ئەوم دەکرد بەبێ پەنجەی ناوەڕاستی کە ناو بەناو لێمی بەرز دەکردەوە لەکاتێکدا لەوێ وەستابوو وەک نێچیرێک سەیری دەکردم، بەڵام بوەستە... بۆچی من شتێکی خراپتر لەچاوەکانی دەبینم؟

دڵنیام پلانێک دادەڕێژێت کە بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی مندا نییە و بەدڵم نابێت.

MAFIA POWER|| KURDISHWhere stories live. Discover now