Chapter 5

565 86 119
                                    


~Be passionate, be rare, be cautious. Make the word 'different' the only word to describe you.

 Make the word 'different' the only word to describe you

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


⊰⊱

"چۆن ڕزگار بین؟" وشەکان وەک نزایەکی نائومێدانە لە لێوەکانمەوە دەربازبوون، هێشتا سەرم ئازاری هەبوو و چاوەکانم بە زۆر کردبووەوە، ڕووناکیە کاڵ و کەمەکەی ژوورەکە هیچ یارمەتیدەر نەبوو بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە. جار نا جارێکیش سەیری شیشە پۆڵایینەکانی بەردەمم دەکرد هەوڵمدەدا بیر لەهەموو شتێک بکەمەوە جگە لەو بارودۆخەی تێیدام، بەڵام مەحاڵ بوو. گەرچی دڵنیا نیم کێشە بەزۆری لەدوای منەوەیە یان من بەدوای کێشەوەم چونکە بەردەوام خۆم تێیدا دەدۆزمەوە. وە هەر جارێکیش بەڕێگایەکی جیاوازتر و خراپتر. وە ئەگەر بڵێم کێشەکانم بوونەتە دڵسۆزترین هاوڕێم دەبێتە تاڵترین ڕاستی.

دڵنیانیم پێویستە لۆمەی خۆم بکەم یان پێچ و پەناکانی ژیان یان دەستی بێباکی بەخت. ئەوە ڕوونە گوناهی هەر سێکمانی تێدایە بەڵام من بەدرێژایی هەموو ئەو کاتە باجەکەییم داوە، ژیان هەمیشە مامۆستایەکی دڕندە بووە و بەختیش نەیارێکی بێ لێبوردە کە لەو ساتەوەی لە دایک بوومە تا ئێستا جەنگی لەدژم هەڵگیرساندووە. وە من، ئەگەر پەنجەکانم بەکاربهێنم بۆ هەژمارکردنی هەموو کێشەکانم ئەوا پێویستیم بە دەستی هەموو کەسەکانی جیهان دەبێت.

هەست دەکەم گیرم خواردووە، لەنێوان بیرەوەریەکانی ڕابردوو و کێشەکانی داهاتوو وەک ئەوەیە ژیان لەدوای چانسێک دەگەڕێت تا زلەیەکی بەهێزم پێدا بکێشێت. وە یەکەم زلەی وێرانکەر باجەکەی لەدەست دانی خێزانەکەم بوو.. بەهۆی من. وێرانکاریەک کە نەمتوانی لێی ڕزگار بم. هێشتا دەپرسم چی ڕوویدەدا گەر من ئەوەندە سەرەڕۆ نەبام؟ خێزانەکەم زیندوو دەبوون، لەگەڵم دەبوون؟ زەحمەتە ئەوە بەجدی وەربگرم بەڵام ئێستا هەموو شتێک بێ هودەیە، کابوسەکە لەبەردەوام بووندایە و وادیارە نیازی وەستانی نییە.









«پێـش دوو کاتـژمێر»

گرژیی ژوورەکە خنکێنەر بوو، دوای گاڵتە گەمژانەکەم کە زیاتر بە هەوڵێکی بەزەییدار دەچوو بۆ نەهێشتنی ئەو گرژیە. نیگاکانی لەسەر من جێگیر ببوون، ئەو جۆرە نیگایەی کە بەئاسانی خوێنت بەستوو دەکات. وا دەکات هەست بکەیت کە بوونەوەرێکی بچووک و بێدەسەڵاتیت کە لە بەردەم گڵۆپی پێشەوەی بارهەڵگرێکدا گیراوە. چاوەکانی کە وەک سەهۆڵی زستان سارد و بێ بەزەیی بوون، ئەوەندە تیژ بوون کە ڕەنگە نیشاندانی هەر بوێرییەک ئەگەر هەمبووبا، بەئاسانی بیبڕیبا لەچاو تروکاندنێکا.

MAFIA POWER|| KURDISHWhere stories live. Discover now