Part 24

522 71 110
                                    

دوایـی یـەک سـاڵ...

"بـەڕاسـتـی نـازانـم چـی بـکـەم، پـەسـتـانـی زۆرم لـەسـەرە، بـاوکـم هـەمـیـشـە شـەڕ و ئـاژاوە دەنـێـتـەوە بـۆ ئـەوەی مـن و خـوشـکـەم هـاوسـەگـیـری نـاکـەیـن، دایـکـم هـەمـیـشـە خـەریـکـی خـۆیـەتـی گـریـنـگـی بـەهـیـچ شـتـێـک نـادات، خـوشـکـەکـەم لـە مـاڵـەوە زیـنـدانـی کـراوە بـەدەسـتـی بـاوکـمـەوە دەیـەوێ بـدات بـە پـیـاوێـکـی دەوڵـەمـەنـد، بـەڕاسـتـی بـاری دەرونـیـم زۆر خـراپـە نـازانـم چـی بـکـەم، شـەوانـە نـاتـوانـم بـە ئـارامـی بـخـەوم هـەمـیـشـە خـەوی نـاخـۆش دەبـیـنـم"نەخۆشەکە گوتی کاتێک لە بەردەمی تایهیۆنگ  20 ساڵان دانیشتبوو، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بزەیەکی کرد و گوتی"هـێـی جـۆنـسـان خـەم مـەخـۆ هـەمـوو شـتـێـک بـاش دەبـێـت، ئـەو دەرمـانـانـە بـکـڕە یـارمـەرتـیـت دەدات بـۆ بـاشـتـر کـردنـی خـەوتـن"وەرەقەکەی دایە دەستی کاتێک جۆری دەرمانەکەی بۆ نوسیبوو، جۆنسان بزەیەکی کرد و لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە باوەشی پێداکرد و گوتی"زۆر سـوپـاسـت دەکـەم تـایـهـیـۆنـگ بـەڕاسـتـی تـۆ لـە مـاوەی ئـەو شـەش مـانـگـە زۆر یـارمـەرتـیـت داوم"تایهیۆنگ باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە و گوتی"پـێـویـسـت بـە سـوپـاس نـاکـا جـۆنـسـان ئـەوە ئـەرکـی مـنـە"جۆنسان باوەشەکەی پچڕاند و دوورکەوتەوە و گوتی"زۆر بـاشـە مـن پـێـویـسـتـە بـڕۆم خـوات لـەگـەڵ دەتـبـیـنـمـەوە"تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و ماڵئاوایی لێ کرد و لەسەر کوسیەکەی دانیشت، چاوی کەوتە سەر وێنەکەی لەسەر مێزەکە بوو، بزەیەکی کرد بەبینینی چاو ڕەشەکە، بەڵێ ئەوە وێنەی خۆی و جۆنگکووک بوو لە کاتی گەشتەکە گرتیان، لەوێ زۆر جوان بوو، زۆر دڵخۆش بوو، کاتی زۆر خۆش و لەبیرنەکراویان بەسەر برد، خۆزگە دەخوازێ بگەڕێتەوە ئەو کاتە، ساڵێکی پڕ ئازار بوو بۆی، لەدووری ئەو ساڵێکی بەسەر برد،بەبێ بۆنی ئەو، بەبێ باوەشی ئەو، بەبێ ماچەکانی ئەو، خۆشی نازانێ کاتەکە چۆن ئاوا بەخێرایی ڕۆیشت، ئەو بێئاگا نیە لە هەواڵی دلبەرەکەی، هەموو ڕۆژێک قسە لەگەڵ جاکسۆن دەکات هەواڵی ئەویش دەپرسێ، ئەو ئێستا کوڕەکەی جاران نیە، ئەو ئێستا پزیشکێکی دەروونی بەناوبانگە لە فەڕەنسا، تایهیۆنگ کارەکەی خۆی زۆر خۆش دەوێ ئەوە یارمەرتی دەدا تاوەکو تۆزێکیش بێت دلبەرەکەی لەبیربچێتەوە، بەهێمنی هەستایەوە لە شوێنی خۆی و چاکەتەکەی هەڵگرت و لە نەخۆشخانەکە چووە دەرەوە...

___

ئۆتۆمێبلەکەی لەبەردەم ماڵەکەی ڕاگرت، هاتە خوارەوە و دەستی کرد بەهەنگاو نان بۆ ژوورەوە، ویستی بڕوات بۆ ژوورەی سەماکردن، بەڵام وەستا کاتێک باوکی گوتی"تـایـهـیـۆنـگ بـا کـەمـێـک قـسـەبـکـەیـن"تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و پاشان لەگەڵ باوکی لەسەر قەنەفەکانی دانیشت و باوکی گوتی"تـایـهـیـۆنـگ سـبـەی ئـێـوارە لـەگـەڵ کـوڕێـک دەچـیـتـە دەرەوە"تایهیۆنگ بەتێنەگەیشتووی سەیری باوکی کرد و گوتی"چـیـی بـەڵـام بـۆچـیـی ئـەوە بـکـەم؟؟"بەڕێز کیم تۆزێک سەیری کرد و پاشان گوتی"چـونـکـە ئـەو دەبـێـتـە هـاوسـەری داهـاتـووت"تایهیۆنگ لەگەڵ ئەو قسەیە بەبێ بڕوای سەیری باوکی کرد و گوتی"دووبـارە مـن چـەنـد جـار پـێـم گـوتـی نـامـەوێ هـاوسـەرگـیـر بـکـەم"باوکی بەساردیەوە هەستایەوە"تـۆ خـوێـنـدنـت تـەواو کـرد هـەروەهـا خـاوەن کـاری خـۆتـی، بـۆچـی نـاتـەوێ هـاوسـەرگـیـری بـکـەی؟؟"تایهیۆنگ تەنها بەبێ دەنگی سەیری ئەرزەکەی دەکرد، باوکی دووبارە گوتی"ئـەوە دوایـن بـڕیـارمـە هـەرگـیـز دووبـارە بـیـر لـە ڕاکـردن مـەکـەوە چـونـکـە ئـەمـجـارە لـە ژێـر زەویـش بـیـت دەبـێ ئـەو هـاوسـەرگـیـریـە بـکـەی"دوایی تەواو کردنی قسەکەی لەوێ ڕۆیشت، تایهیۆنگ بەبێ دەنگی هەستایەوە چووە ژووری سەماکرد، گۆرانیەکی هێمنی هەڵکرد و بەهێمنی دەستی کرد بە سەماکردن، یادگاریەکان، ماچکردنەکان، دەست لێدانەکان، یەکەم شەویان، باوشەکانیان، سەیرکردنەکانیان، غیرەکردنەکان، توڕەبوونەکان، شەڕەکان، پێکەنینەکان، گرینگی پێدانەکان، هەموو شتێک دانە دانە دەهاتە پێش چاوەکانی، دەیەویست هەموو شتێک لەمێشکی دەربهێنێ، بەڵام ناتوانێ، ناتوانێ بوەستێ لە خۆشویستنی پیاوەکە سەرەڕای دووریە زۆرەکەی نێوانیان، لە ئەرزەکە دانیشت و بەدەنگی بەرزەوە دەستی کرد بەگریان، فرمێسکەکانی یەک لە دوایی یەک دەکەوتنە خوارەوە، دەنگی هەنسکە پڕ ئازارەکانی تەواوی ژوورەکەی گرتبوویەوە، ئەوە بەئازارە، ماوەیەکی زۆرە خۆی وا نیشان دەدا ئەوی لەبیر کردوە، بەڵام ئیتر توانایی نەماوە، دەنگی کردنەوە دەرگاکە هات بەڵام ئەو گرینگی پێنەدا و بەردەوام بوو لە گریانەکەی، بەڵام ساتی دواتر زیاتر و قوڵتر دەستی کرد بەگریان کاتێک هەستی بەباوەشی ئەوەیتریان کرد"هـیـۆنـگ تـکـایـە بـەهـێـز بـە هـەمـوو شـتـێـک بـاش دەبـێـت"یونجون گوتی کاتێک بەبێ ئەوەی هیچ بزانێ بۆ حاڵی براکەی فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە، تایهیۆنگ تەنها زیاتر خۆی نوقومی باوەشی کرد و زیاتر دەگریان، بەهێز بوون، ئەو ماوەیەکی زۆر خۆی بەهێز نیشان داوە بەڵام ئیتر ناتوانێ، باش بوونی چی ئەوەتا وا خەریکە ئەو هیوا کەمەی ماویەتی لەدەستی دەدا، ئەو هاوسەرگیری دەکات بۆ هەمیشە ئەو پیاوەی دڵی بردوە لە دەستی دەدا، دوایی ماوەیەکی زۆر لە گریان یونجون هەستی بەئارامبوونەوە تایهیۆنگ کرد، تۆزێک لە باوەشی دووری خستەوە تا روخساری ببینێ، ئەو خەوتبوو تەنانەت لە خەوەکەی هەنسکەکانی بەردەوام بوون، دەستی بەرزکردەوە فرمێسکە وشک بووەکانی سەر ڕوخساری سڕی، وەک بوک کردیە باوەشی و بەرەوە ژوورەکەی هەنگاوی دەنا، لەسەر سیسەمەکە داینا و بەجوانی دایپۆشت و ماچێکی لەسەری کرد و ژوورەکەی جێهێشت، مۆبایلەکەی دەرهێنا و لەسەر قەنەفەکە دانیشت و دەستی کرد بە ناردنی نامە بۆ ئەو...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}✔.Where stories live. Discover now